bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 John 1
2 John 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
1
پیره‌كه، بۆ خانمه بژارده‌كه و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه له ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن،
2
له‌پێناوی ئه‌و ڕه‌وایه‌ی تیاماندا جێگیر ده‌بێت و تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت:
3
به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت له خودای باوک و په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی باوک، به ڕه‌وا و خۆشویستنه‌وه.
4
زۆر دڵخۆش بووم كه بینیم هه‌ندێک له ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین.
5
ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانبووه: با یه‌كتریمان خۆشبووێ.
6
خۆشویستن ئه‌مه‌یه: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه، ڕاسپارده‌كه ئه‌مه‌یه.
7
چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه. ئه‌مانه چه‌واشه‌كار و دژه مه‌سیحن.
8
ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین.
9
هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه. ئه‌وه‌ی له فێركردنه‌كه جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه.
10
ئه‌گه‌ر یه‌كێک هاته لاتان و ئه‌م فێركردنه‌ی نه‌هێنا، له ماڵه‌كه‌تان وه‌ریمه‌گرنه‌وه و سڵاوی لێ مه‌كه‌ن.
11
چونكه ئه‌وه‌ی سڵاوی لێ بكات، له به‌دكارییه‌كانی به‌شدار ده‌بێت.
12
زۆر شتم هه‌یه بۆتانی بنووسم، نامه‌وێت به كاغه‌ز و مه‌ره‌كه‌ب بێت، بـه‌ڵـكـو ئـومـێـده‌وارم لـه‌گـه‌ڵـتان بم و ڕووبه‌ڕوو بدوێین، تـاكـو خـۆشـیـیـه‌كـه‌مـان تـه‌واو بـێـت.
13
منداڵانی خوشكه بژارده‌كه‌ت سڵاوت لێده‌كه‌ن. ئامین.
Jump to:
Chapter 1
All chapters:
1