bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 Thessalonians 1
2 Thessalonians 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 2 →
1
پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان، له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار:
2
به‌خشش و ئاشتیی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه.
3
برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،
4
ته‌نانه‌ت ئێمه به خۆمان له وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه‌یه‌ک كه به‌رگه‌ی ده‌گرن.
5
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژن.
6
له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به ته‌نگانه بداته‌وه،
7
ئێوه كه له ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی.
8
له ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،
9
ئه‌وانه به له‌ناوچوونی جاویدانی سزا ده‌درێن، دوور له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگار و شكۆی تواناكه‌ی،
10
كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه له‌لای ئێوه گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.
11
هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه و ئه‌و كرداره‌ی به باوه‌ڕه ده‌كرێت به هێزه‌وه ته‌واو بكات،
12
تاكو ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له ئێوه‌دا شكۆدار بێت و ئێوه‌ش له‌ودا، به به‌خششی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3