bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 Timothy 1
2 Timothy 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 2 →
1
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا له‌پێناوی به‌ڵێنی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا،
2
بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
3
سوپاسی خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک باوباپیرانم به ویژدانێكی بێگه‌رد ده‌یپه‌رستم، كاتێ شه‌و و ڕۆژ بێ بڕانه‌وه له نزاكانم یادت ده‌كه‌م،
4
كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه، تامه‌زرۆی بینینت ده‌بم تاكو پڕبم له شادی.
5
باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه كه له تۆدایه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له تۆشدایه.
6
له‌به‌ر ئه‌مه وه‌بیرت دێنمه‌وه به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له تۆ دایه به ده‌ستدانانی من.
7
چونكه خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری.
8
بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،
9
ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه،
10
ئێستاش ئاشكرا بوو به ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی مه‌رگی پووچه‌ڵ كرده‌وه، ژیان و نه‌مری به‌هۆی ئینجیل ڕووناک كرده‌وه،
11
ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌ستنیشان كرام به بانگه‌وازده‌ر و په‌یامبه‌ر و فێرگه‌ری نه‌ته‌وه‌كان.
12
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه.
13
دوای په‌ندی ئه‌و وشه دروستانه بكه‌وه كه له منت بیستووه، له باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا.
14
سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه.
15
تۆ ئه‌مه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له‌وانه فیجلۆس و هرمۆجینیس.
16
په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه و شه‌رمی به زنجیرم نه‌بووه.
17
به‌ڵكو كاتێ له ڕۆما بوو، به په‌رۆشیه‌وه به‌دوامدا گه‌ڕا و منی دۆزییه‌وه.
18
له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار پێی بدات به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بدۆزێته‌وه. باش ده‌زانیت له ئه‌پیسۆسدا له چه‌ند لایه‌ک ڕاژه‌ی كرد.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3
4