bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Ephesians 6
Ephesians 6
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 5
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
1
ڕۆڵه‌كان، گوێڕایه‌ڵی دایبابتان بن له په‌روه‌ردگار، چونكه ئه‌مه ڕه‌وایه.
2
“ڕێزی باوک و دایكت بگره” ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌وه دێت
3
“تاكو چاكه بێته ڕێت و ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌سه‌ر زه‌وی”.
4
ئێوه‌ش ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕاسته‌ڕێكردن و ته‌مبێكردنی په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن.
5
كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن به‌پێی جه‌سته، به ترس و له‌رزه‌وه به ساكاری، وه‌ک بۆ مه‌سیح بێت،
6
نه‌ک به ڕاژه‌ی به‌رچاوان وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ک كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵه‌وه خواستی خودا به‌جێبهێنن.
7
با ڕاژه‌تان له دڵپاكیه‌وه بێت، وه‌ک بۆ په‌روه‌ردگاری بكه‌ن نه‌ک بۆ خه‌ڵكی،
8
چونكه ده‌زانن هه‌ر یه‌كێک چ چاكه‌كارییه‌ک بكات ئه‌وه له په‌روه‌ردگار وه‌ریده‌گرێته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد.
9
ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئێوه‌ش له ئاسماناندایه، ئه‌ویش جوداخوازی ناكات.
10
له كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له په‌روه‌ردگار و له هێزه گه‌وره‌كه‌ی.
11
به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان پۆشته بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی ئیبلیس بوه‌ستن.
12
چونكه زۆرانبازیی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕووحییه‌كانه له شوێنه ئاسمانیه‌كان.
13
بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن.
14
به به‌ستنی پشتێنی ڕه‌وا به ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپهری خوداناسی جێگیربن،
15
ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی،
16
له سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه.
17
هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه وشه‌ی خودایه.
18
به هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له ڕووح‌دا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه له‌پێناوی هه‌موو پارسا‌كان.
19
نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێ زارم ده‌كه‌مه‌وه قسه‌م بدرێتێ، ئاشكرا نهێنیی ئینجیل ڕابگه‌یێنم،
20
كه له‌پێناویدا له زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.
21
بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌واڵم بزانن وا خه‌ریكی چیم، تۆخیقۆس، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست له په‌روه‌ردگار، هه‌موو شتێكتان پێ ده‌ڵێت.
22
تایبه‌ت بۆ ئه‌مه ئه‌وم بۆ ناردن تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و دڵنه‌واییتان بكات.
23
ئاشتی بۆ برایان و خۆشویستن به باوه‌ڕ له خودای باوك و ئـــیـــشـــۆعـــی مـــه‌ســـیـــحـــی پـــه‌روه‌ردگـــاره‌وه.
24
بـه‌خـشـش لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌وانـه بـێـت، كه ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یان بـه مـیهـره‌بـانـیـه‌وه خـۆشـده‌وێـت. ئامین.
← Chapter 5
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
All chapters:
1
2
3
4
5
6