bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Titus 1
Titus 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 2 →
1
پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه به‌گوێره‌ی خواترسییه،
2
به هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه،
3
له كاتی خۆیدا وشه‌كه‌ی به ڕاگه‌یاندن ده‌رخست، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان به من سپێردرا.
4
بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.
5
له‌به‌ر ئه‌مه تۆم له قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه ڕێكیان بخه‌یت و له هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت،
6
ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات.
7
چونكه پێویسته چاو‌دێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت،
8
به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت.
9
ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات.
10
چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان.
11
كه ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه ته‌واوی خێزانه‌كان به فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د.
12
یه‌كێكیان كه پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”.
13
ئه‌م گه‌واهییه ڕاسته. بۆیه به توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه، تاكو له باوه‌ڕدا دروست بن،
14
گوێ نه‌ده‌ن به ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
15
بۆ بێگه‌رده‌كان هه‌موو شتێک بێگه‌رده، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێک بێگه‌رد نییه، به‌ڵكو هزر و ویژدانیشیان گڵاو بووه.
16
ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3