bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Corinthians 12
1 Corinthians 12
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 11
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 13 →
1
برایان، سه‌باره‌ت به به‌هره ڕووحییه‌كان، نامه‌وێت نه‌زانن.
2
ئێوه ده‌زانن كاتێ بتپه‌رست بوون، به‌ره‌و بته لاڵه‌كان ڕابه‌رایه‌تی كران و ده‌هاژووران.
3
بۆیه بزانن كه كه‌س نییه به ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره”، به ڕووحی پارسا نه‌بێت.
4
جۆره‌ها به‌هره هه‌یه، به‌ڵام ڕووح یه‌كه،
5
جۆره‌ها ڕاژه هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه،
6
جۆره‌ها كار هه‌یه، به‌ڵام خودا یه‌كه، ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێك له هه‌موواندا ده‌كات.
7
به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت.
8
جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح.
9
بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش باوه‌ڕ به هه‌مان ڕووح، بۆ یه‌كێكی دیكه به‌هره‌ی چاككردنه‌وه به هه‌مان ڕووح،
10
یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان.
11
به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی كاری یه‌ك ڕووح و هه‌مان ڕووحه، بۆ هه‌ر یه‌كێك به تایبه‌ت دابه‌شی ده‌كات، چۆن بیه‌وێت.
12
چونكه وه‌ك له‌ش یه‌كه و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا.
13
چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه.
14
چونكه له‌شه‌كه یه‌ك ئه‌ندام نییه به‌ڵكو زۆره.
15
ئه‌گه‌ر پێ بڵێت: “چونكه ده‌ست نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟
16
ئه‌گه‌ر گوێ بڵێت: “چونكه چاو نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟
17
ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌ش چاو بووایه، ئه‌ی كوا بیستن؟ ئه‌گه‌ر هه‌مووی بیستن بووایه، ئه‌ی كوا بۆنكردن؟
18
به‌ڵام ئێستا خودا ئه‌ندامانی دانا، هه‌ر یه‌كێك له له‌شدا، وه‌ك ویستی.
19
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌ك ئه‌ندام بووایه، كوا له‌ش؟
20
جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه.
21
چاو ناتوانێت به ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه!”. یان سه‌ر به پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه!”.
22
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه لاوازتر دیاره ئه‌وا پێویسته،
23
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه واده‌زانین ڕێزی كه‌متره، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مایه‌ی ناشرینه‌كه‌ش جوانیه‌كی باشتری هه‌یه،
24
به‌ڵام ئه‌و جوانه‌كه پێویستییان به‌وه نییه. به‌ڵام خودا‌ش له‌شی ڕێكخستووه، ڕێزی زیاتری داوه‌ته ئه‌ندامی بێ ڕێز،
25
تاكو دووبه‌ره‌كی له له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به یه‌كتری بده‌ن.
26
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ئازاری هه‌بوو، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا ئازار ده‌چێژن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ڕێزی لێ‌نرا، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ ده‌بن.
27
ئێوه له‌شی مه‌سیحن، هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌ندامی ئه‌ون.
28
خودا له وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.
29
ئایا هه‌موو په‌یامبه‌رن؟ هه‌موو پێغه‌مبه‌رن؟ هه‌موو فێركارن؟ هه‌موو په‌رجوكارن؟
30
هه‌موو به‌هره‌ی چاككردنه‌وه‌یان هه‌یه؟ هه‌موو به زمانه‌كان ده‌دووێن؟ هه‌موو وه‌رده‌گێڕن؟
31
به‌ڵام تامه‌زرۆی به‌هره‌ی باشتر بن. ئێستاش ڕێگایه‌كی باشترینتان پیشان ده‌ده‌م.
← Chapter 11
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 13 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16