bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Corinthians 16
1 Corinthians 16
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
1
به‌ڵام له باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارسا‌كان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن.
2
له سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له توانادایه بیخاته لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌گه‌مه لاتان.
3
كاتێ گه‌یشتمه لاتان، جا ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون به په‌یامه‌وه ده‌یاننێرم تاكو كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌یه‌ننه یروشلایم.
4
ئه‌گه‌ر به باشم زانی كه‌وا منیش برۆم، ئه‌وا له‌گه‌ڵ من ده‌ڕۆن.
5
كاتێ له ماقیدۆنیا تێپه‌ڕیم دێمه لاتان چونكه به ماقیدۆنیادا تێده‌په‌ڕم
6
له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم.
7
چونكه ئه‌م جاره نامه‌وێت ته‌نها به سه‌رپێیی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم به خواستی په‌روه‌ردگار ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بمێنمه‌وه.
8
به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه،
9
چونكه ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه.
10
ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م.
11
جا كه‌س به سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه لام، چونكه له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
12
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته لاتان، به‌ڵام كه بۆی ڕێككه‌وت، دێت.
13
بێداربن، له باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن.
14
با هه‌موو كاروباره‌كێتان له خۆشویستنه‌وه بێت.
15
برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له ئه‌خائیه پێشه‌به‌ره بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارسا‌كان ته‌رخان كردبوو،
16
تاكو ئێوه‌ش ملكه‌چی وه‌ك ئه‌وانه بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشان ئیش ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن.
17
به هاتنی ئیستیفانۆس و فه‌رتوناتۆس و ئه‌خائیكۆس دڵشاد بووم، چونكه شوێنی ئێوه‌یان گرته‌وه،
18
چونكه ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه، جا ئه‌و جۆره كه‌سانه بناسن.
19
وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌یانن به ناوی په‌روه‌ردگار به گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
20
هه‌موو برایان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. به ماچێكی پارسا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن.
21
من پۆڵۆسم، ئه‌م سڵاوه به ده‌ستی خۆم ده‌نووسم.
22
ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!
23
به‌خششی ئـیشـۆعـی مـه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان له‌گه‌ڵ بێت.
24
خۆشویستنی من له‌گه‌ڵ هه‌مووتانه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ئامین.
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16