bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Timothy 3
1 Timothy 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 4 →
1
ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر یه‌كێک چاودێریی ویست، حه‌زی له چاكه‌كارییه.
2
چاو‌دێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،
3
سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له پاره نه‌بێت.
4
خێزانه‌كه‌ی باش به‌ڕێوه ببات، منداڵه‌كانی به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ملكه‌چ بن،
5
ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌زانێت خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، چۆن چاودێری وارگه‌ی خودا ده‌كات؟
6
تازه نه‌بێت له باوه‌ڕ، نه‌وه‌ک لووتبه‌رز بێت و بكه‌وێته سزای ئیبلیسه‌وه.
7
ده‌بێت ناوبانگی باش بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن، نه‌وه‌ک قسه‌ی بێته سه‌ر و بكه‌وێته نێو داوی ئیبلیس.
8
ڕاژه‌وانانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، دوو زمان نه‌بن، مه‌ی زۆر نه‌خۆنه‌وه، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بن،
9
به ویژدانێكی بێگه‌رد نهێنیی باوه‌ڕ بپارێزن.
10
با یه‌كه‌مجار تاقی بكرێنه‌وه، كه بێ گله‌یی بوون، با وه‌ک ڕاژه‌وان ڕاژه بكه‌ن.
11
ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له هه‌موو شتێك‌دا ده‌ستپاک بن.
12
با ڕاژه‌وان مێردی یه‌ک ژن بێت، ماڵ و منداڵیان باش به‌ڕێوه ببه‌ن،
13
چونكه ئه‌وانه‌ی باش ڕاژه‌یان كردووه، پله‌یه‌كی باش و متمانه‌یه‌كی زۆر له باوه‌ڕیان به ئیشۆعی مه‌سیح به‌ده‌ست ده‌هێنن.
14
هه‌رچه‌نده هیوادارم زوو بێمه لات، ئه‌مانه‌ت بۆ ده‌نووسم،
15
تاكو، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم، بزانی له ماڵی خودا خه‌ڵک چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وارگه‌ی خودای زیندووه، كۆڵه‌گه و بناغه‌ی ڕه‌وا.
16
به دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه: خودا له له‌شدا ده‌ركه‌وت، له ڕووح‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6