bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Timothy 4
1 Timothy 4
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 5 →
1
ڕووح به ڕاشكاوی ده‌فه‌رمووێ: له پایانی ڕۆژگار هه‌ندێک له باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، شوێنی ڕووحی چه‌واشه و فێركردنه‌كانی شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ون،
2
له ڕووپامایی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه.
3
هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه خودا ئافراندوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕه‌واناسان وه‌ربگیردرێت.
4
چونكه هه‌موو ئافریده‌كانی خودا چاكن، ئه‌گه‌ر شتێک به سوپاسه‌وه وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه،
5
چونكه به وشه‌ی خودا و نوێژه‌وه پارسا ده‌كرێت.
6
ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.
7
ئه‌فسانه‌ی گڵاوی پیره‌ژنانه ڕه‌تبكه‌وه. خۆت ڕابهێنه له‌سه‌ر خوداناسی.
8
چونكه وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه.
9
ئه‌م قسه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه
10
چونكه ئێمه بۆ ئه‌مه ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه هیوامان به خودای زیندووه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه، به تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.
11
به‌م شتانه ڕاسپێره و فێر بكه.
12
با كه‌س سووكایه‌تی به گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه نموونه‌ی باوه‌ڕداران له قسه و ڕه‌فتار، له خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت.
13
تاكو دێم بایه‌خ بده به خوێندنه‌وه و فێركردن.
14
ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له تۆدایه پشتگوێی مه‌خه، ئه‌وه‌ی به پێشبینی وه‌رتگرتووه كاتێ پیرانی وارگه ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای.
15
له ئه‌مانه چڕببه‌وه و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.
16
ئاگاداری خۆت و فێركردنت به، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 5 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6