bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Thessalonians 1
1 Thessalonians 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 2 →
1
پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه.
2
هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین،
3
بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
4
برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه هه‌ڵیبژاردوون،
5
چونكه ته‌نها به قسه ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به هێز و به ڕووحی پارسا و به دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له پێناوی ئێوه له‌نێوانتاندا چ جۆره كه‌سێک بووین.
6
ئێوه‌ش لاسایی ئێمه و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه، له ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد،
7
تاكو بوونه نموونه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه.
8
چونكه وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه بڵاو كرایه‌وه، نه‌ک ته‌نها له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به خودا له هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه نییه شتێک بڵێین.
9
چونكه خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه پێشوازیتان بۆ ئێمه چۆن بووه و چۆن له بته‌وه بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،
10
بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3
4
5