bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Thessalonians 4
1 Thessalonians 4
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 5 →
1
جا برایان، له ئێمه‌تان وه‌رگرتووه چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.
2
چونكه ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.
3
چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پارساییتان، واز له داوێنپیسی بهێنن،
4
هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پارسایی و ڕێزه‌وه بپارێزێت،
5
نه‌ک به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن.
6
له‌م باره‌وه كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كاته‌وه، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه.
7
چونكه خودا بانگی نه‌كردووین بۆ گڵاوی، به‌ڵكو بۆ پارسایی.
8
كه‌واته ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا‌ی خۆی پێدان.
9
ده‌رباره‌ی خۆشویستنی برایانه، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه خۆتان له خوداوه فێربوون یه‌كتریتان خۆشبووێ.
10
چونكه ئه‌مه بۆ هه‌موو برایان له هه‌موو ماقیدۆنیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن.
11
پابه‌ند بن به هێمنی و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ک ڕامانسپاردوون،
12
تاكو به لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و پێویستیتان به كه‌س نه‌بێت.
13
برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه خه‌مبار نه‌بن كه هیوایان نییه.
14
چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌بێت كه ئیشۆع مرد و هه‌ستایه‌وه، ئه‌وانه‌ی به ئیشۆعیش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵیدا ده‌یانهێنێت.
15
ئێمه‌ش به وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین.
16
چونكه په‌روه‌ردگار خۆی به هاوار فه‌رمان ده‌دات، به ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به كه‌ڕه‌نای خودا، له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه و یه‌كه‌مجار مردووان له مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه.
17
ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین.
18
بۆیه به‌م قسانه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 5 →
All chapters:
1
2
3
4
5