bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
1 Thessalonians 3
1 Thessalonians 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 4 →
1
بۆیه كاتێ به‌رگه‌مان نه‌گرت، به باشمان زانی به ته‌نها له ئه‌تینۆس بمێنینه‌وه،
2
تیماتیئوسمان نارد كه برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه له ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات،
3
تاكو له‌م ته‌نگانانه‌دا كه‌س نه‌هه‌ژێت. خۆتان ده‌زانن كه بۆ ئه‌مه دیاری كراوین.
4
چونكه كاتێ له‌لاتان بووین، پێشتر پێمان ده‌ووتن كه تووشی ته‌نگانه ده‌بین، وه‌ک ده‌زانن ڕوویدا.
5
بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.
6
ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه هاته‌وه لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به چاكه یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه.
7
بۆیه برایان، له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیمان، به ئێوه دڵنه‌وایی كراین، به‌هۆی باوه‌ڕتان،
8
چونكه ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.
9
چ سوپاسێک بتوانین له‌به‌ر ئێوه بۆ خودا بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆ ئه‌م هه‌موو خۆشییه‌ی له‌به‌رده‌م خودامان به ئێوه‌مان هه‌یه؟
10
شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه، تاكو ڕوخسارتان ببینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین.
11
با خودا و باوكمان به‌خۆی و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان ڕێگاكه‌مان بۆ لاتان ئاراسته بكه‌ن.
12
په‌روه‌ردگار خۆشویستنتان زیاد بكات بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه،
13
تاكو دڵتان جێگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێ گله‌یی له پارساییدا بن، له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكانی.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5