bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 Corinthians 3
2 Corinthians 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 4 →
1
ئایا ده‌ست به ستایشكردنی خۆمان بكه‌ین؟ ئایا وه‌ک هه‌ندێک كه‌س، پێویستیمان به ڕاسپارده‌نامه‌یه بۆ ئێوه یان له ئێوه‌وه؟
2
ئێوه په‌یامی ئێمه‌ن، كه له دڵماندا نووسراوه، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه.
3
ئێوه ده‌ركه‌وتن په‌یامی مه‌سیحن، كه ئێمه ڕاژه‌مان كردووه، به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕووحی خودای زیندوو، نه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته دڵی گۆشتین.
4
به‌ڵام به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به خودا هه‌یه.
5
نه‌ک به خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له خوداوه‌یه.
6
ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه به‌ڵكو ڕووحه. چونكه پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات.
7
ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به پیت له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه به شكۆوه هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه له‌ناوچووه،
8
ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟
9
چونكه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له شكۆمه‌ندیدا بێت؟
10
شكۆداركراویش له به‌راورد به شكۆی له ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه.
11
چونكه ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو له شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه چه‌ند زیاتر له شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت!
12
چونكه هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه، زۆر به ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه،
13
نه‌ک وه‌ک مووشێ كه پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ته‌ماشای پایانی له‌ناوچوو نه‌كه‌ن.
14
به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه، چونكه تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه هه‌مان پێچه ماوه و لانه‌دراوه، كه له مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
15
به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی مووشێ ده‌خوێندرێته‌وه پێچه له‌سه‌ر دڵیان دانراوه.
16
به‌ڵام كاتێ یه‌كێک بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا پێچه‌كه لاده‌چێت.
17
چونكه په‌روه‌ردگار ڕووحه، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه.
18
هه‌موومان به ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه، له شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه كه ڕووح.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13