bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 Corinthians 9
2 Corinthians 9
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 8
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 10 →
1
سه‌باره‌ت به ڕاژه بۆ پارسا‌كان، پێویست نییه بۆتان بنووسم،
2
چونكه چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه، كه‌وا له پاره‌وه ئه‌خائیه ئاماده‌یه و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا.
3
به‌ڵام برایانم نارد، نه‌وه‌ک له‌م باره‌یه‌وه شانازیمان پێتان پووچه‌ڵ بێته‌وه، تاكو وه‌ک وتم ئاماده‌بن،
4
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ماقیدۆنییه‌كان له‌گه‌ڵم هاتن و ئێوه‌یان به نائاماده‌ییه‌وه بینی، ئێمه شه‌رمه‌زار نه‌بین چونكه شانازیمان پێتان هه‌بوو.
5
بۆیه به پێویستم زانی له برایان بپاڕێمه‌وه، تاكو پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ لاتان و زوو ئه‌و به‌خشینه‌تان ڕێک بخه‌ن كه پێشتر به‌ڵێنتان داوه، تاكو وه‌ک به‌خشینی داڕشت بێت، نه‌ک ڕه‌زیلی.
6
ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه، ئه‌وه‌ی به داڕشت بچێنێ به داڕشت ده‌دروێته‌وه.
7
با هه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت.
8
خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.
9
وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه}.
10
جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات.
11
له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
12
چونكه كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه ته‌نها پێویستی پارسا‌كان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات.
13
به ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان.
14
هه‌روه‌ها له پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه پێتان دراوه.
15
سوپاس بۆ خودا له پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه به ده‌م باس ناكرێت.
← Chapter 8
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 10 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13