bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
2 Corinthians 4
2 Corinthians 4
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 5 →
1
بۆیه كه ئه‌م ڕاژه‌مان هه‌یه، وه‌ک به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتین، شكست ناهێنین،
2
به‌ڵكو شاراوه‌كانی سه‌رشۆڕیمان ڕه‌ت كرده‌وه، به فێڵبازی ڕێناكه‌ین و ده‌ستكاری وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به ده‌رخستنی ڕه‌وا، بۆ ویژدانی هه‌ر كه‌سێک له‌به‌رده‌م خودا ستایشی خۆمان ده‌كه‌ین.
3
به‌ڵام ئه‌گه‌ر موژده‌كه‌مان شاراوه بێت، ئه‌وا له‌نێو له‌ناوچوواندا شاراوه‌یه،
4
كه خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه، كه وێنه‌ی خودایه.
5
چونكه بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه په‌روه‌ردگاره، خۆشمان له پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین.
6
چونكه خودا كه فه‌رمووی: “با له تاریكی‌دا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه”، ئه‌و له دڵماندا دره‌وشایه‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.
7
به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه هێز له خوداوه‌یه نه‌ک له ئێمه.
8
له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین.
9
چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین.
10
هه‌میشه چۆنییه‌تی مردنی ئیشۆع له له‌شدا هه‌ڵده‌گرین، تاكو ژیانی ئیشۆع له له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت.
11
چونكه ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه له پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت.
12
كه‌واته مه‌رگ له ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له ئێوه‌دا.
13
كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد} ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین.
14
ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه، ئێمه‌ش به ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته به‌رده‌می خۆی.
15
چونكه هه‌موو شته‌كان له پێناوی ئێوه‌یه، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.
16
بۆیه شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه.
17
چونكه ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه لێ دێته كایه‌وه.
18
ئێمه ته‌ماشای شته بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته نه‌بینراوه‌كان، چونكه بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 5 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13