bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Hebrews 3
Hebrews 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 4 →
1
كه‌واته برایانی پارسا، كه به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانین، سه‌یری ئیشۆع بكه‌ن كه په‌یامبه‌ر و كاهینی باڵای دانپیانانمانه.
2
سه‌رڕاسته بۆ ئه‌وه‌ی دیاری كرد، هه‌روه‌ک مووشێ له هه‌موو ماڵی خودا بوو.
3
چونكه ئیشۆع بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی زیاتر بێت له مووشێ، وه‌ک بنیادنه‌ری خانوویه‌ک ڕێزی له خانووه‌كه زیاتره.
4
چونكه هه‌موو خانوویه‌ک یه‌كێک بنیادی ناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بنیادی هه‌موو شتێكی ناوه خودایه.
5
مووشێ وه‌ک ڕاژه‌وانێک له هه‌موو ماڵی خودا سه‌رڕاست بوو، بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ی له داهاتوو ده‌ووترێت.
6
به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به متمانه و شانازییه‌ی هیوامان.
7
بۆیه وه‌ک ڕووحی پارسا ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست،
8
دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا، له ڕۆژی تاقیكردنه‌وه له بیاباندا.
9
له‌وێ باوكانتان به ئه‌زموون منیان تاقی كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی.
10
بۆیه له‌م نه‌وه‌یه تووڕه بووم، وتم: ئه‌وان دڵیان هه‌میشه به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات و هه‌رگیز ڕێبازه‌كانی منیان نه‌ناسی.
11
بۆیه له تووڕه‌ییمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”.
12
برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه له خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه.
13
به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێک ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ووترێ ئه‌مڕۆ، تاكو كه‌ستان به فێڵی گوناه ڕه‌ق نه‌بێت.
14
چونكه بووینه هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانه.
15
وه‌ک وتراوه: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن وه‌ک له یاخیبوونه‌كه‌دا”.
16
جا كێن ئه‌وانه‌ی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه نه‌بوون كه له میسڕ به ڕابه‌رایه‌تی مووشێ ده‌رچوون؟
17
خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له كێ تووڕه بوو؟ ئه‌وانه نه‌بوون كه گوناهیان كرد و له بیاباندا ته‌رمه‌كانیان كه‌وت؟
18
سوێندی له كێ خوارد كه “ناچێته حه‌سانه‌وه‌كه‌ی”، ئایا له‌وانه نه‌بوو كه گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون؟
19
ئێمه‌ش ده‌بینین له‌به‌ر بێباوه‌ڕی نه‌یانتوانی بچنه ژووره‌وه.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13