bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Hebrews 5
Hebrews 5
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 6 →
1
چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵا له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه، تاكو قوربانی و سه‌ربڕاوی گوناه پێشكه‌ش بكات.
2
ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و گومڕاكان دڵنه‌رم بێت، چونكه خۆشی به لاوازی ده‌وردراوه.
3
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک پێویسته له پێناوی گوناهه‌كانی گه‌ل قوربانی گوناه بكات، ئاواش له پێناوی گوناهه‌كانی خۆی.
4
كه‌سیش ئه‌م ڕێزه بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له خوداوه بانگكراوه، هه‌روه‌ک هاڕونیش.
5
به هه‌مان شێوه، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”.
6
وه‌ک له شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”.
7
ئیشۆع له ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به هاواری توند و فرمێسكه‌وه پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.
8
هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو،
9
كه ته‌واو كرا، بووه سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.
10
له‌لای خوداشه‌وه به كاهینی باڵا ناونرا، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق.
11
له باره‌ی ئه‌مه‌وه قسه‌مان زۆره، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه، چونكه گوێتان گران بووه.
12
چونكه ده‌بووایه له‌به‌ر كاته‌كه ببوونایه‌ته ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه. پێویستتان به شیره، نه‌ک خۆراكی پته‌و.
13
چونكه هه‌ر یه‌كێک شیره‌خۆر بێت ئه‌وا كه‌مزانه له وشه‌ی خوداناسی، چونكه ساوایه.
14
به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه و خراپه ڕاهاتووه.
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 6 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13