bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Hebrews 4
Hebrews 4
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 5 →
1
بۆیه كه به‌ڵێنی چوونه حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت.
2
چونكه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه ئه‌وانه‌ی كه بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه.
3
چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه‌ی، وه‌ک فه‌رموویه‌تی: “له تووڕه‌بوونمدا سوێندم خوارد: نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”. هه‌رچه‌نده كاره‌كان له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ته‌واو بوون.
4
چونكه ده‌رباره‌ی حه‌وته‌مه‌كه له شوێنێكدا فه‌رموویه‌تی: “ئینجا خودا له ڕۆژی حه‌وته‌مدا له هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا”.
5
دیسان له‌مه‌شدا: “نایه‌نه نێو حه‌سانه‌وه‌ی من”.
6
بۆیه كه بۆ هه‌ندێک ماوه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر موژده‌یان پێدرا، له‌به‌ر یاخیبوون نه‌چوونه ژووره‌وه.
7
دیسان خودا ڕۆژێكی دیاری كرد، به‌هۆی داوید ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ” دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌ک فه‌رمووبووی: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن”.
8
چونكه ئه‌گه‌ر یه‌شوع ئه‌وانی بهێنایه حه‌سانه‌وه، ئه‌وا پاش ئه‌وه خودا باسی ڕۆژێكی دیكه‌ی نه‌ده‌كرد.
9
كه‌واته حه‌سانه‌وه بۆ گه‌لی خودا ماوه!
10
چونكه ئه‌وه‌ی بچێته نێو حه‌سانه‌وه‌ی خودا له كاره‌كانیشی پشوو ده‌دات، وه‌ک خودا‌ش له كاره‌كانی پشووی دا.
11
بۆیه با كۆشش بكه‌ین تاكو بچینه نێو حه‌سانه‌وه‌كه، نه‌وه‌ک یه‌كێک به هه‌مان په‌ندی یاخیبوون بكه‌وێت.
12
چونكه وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره و له هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه.
13
ئافریده نییه له‌به‌رچاوی شاردراوه بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.
14
چونكه ئه‌و كاهینی باڵای مه‌زنه‌مان هه‌یه كه به ئاسمانان‌دا تێپه‌ڕی، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا، با ده‌ست بگرین به دانپیانان.
15
چونكه كاهینی باڵایه‌كمان نییه كه نه‌توانێ سكی به لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه له هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ گوناه.
16
بۆیه با به متمانه‌وه له ته‌ختی به‌خشش بچینه پێش، تاكو به‌زه‌یی وه‌ربگرین و له كاتی خۆیدا به‌خشش بۆ یارمه‌تیدان بدۆزینه‌وه.
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 5 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13