bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
James 3
James 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 4 →
1
برایانم، زۆرتان مه‌بنه فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!
2
چونكه هه‌موومان له زۆر شت ساتمه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه له قسه‌كردن ساتمه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته ده‌ست.
3
لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین.
4
سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
5
به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ.
6
زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت.
7
چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه.
8
به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده.
9
به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون.
10
داڕشت و نه‌فره‌ت له هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه په‌سه‌ند نییه!
11
ئایا له یه‌ک كانیدا سازگار و سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟
12
برایانم، ئایا دارهه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ ئاواش كانی ئاوی سوێر و سازگار نادات!
13
كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه.
14
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له ڕه‌وا مه‌كه‌ن.
15
ئه‌م داناییه له سه‌ره‌وه دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه و شه‌یتانییه.
16
چونكه ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه.
17
به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه.
18
ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5