bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
James 5
James 5
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
1
وه‌رن ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، بگریێن و شیوه‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی به‌سه‌رتان دێت.
2
سامانتان ڕزیو بوو، به‌رگتان مۆرانه‌ی لێدا،
3
زێڕ و زیوتان ژه‌نگی دا، ژه‌نگه‌كه‌شیان گه‌واهیتان له‌سه‌ر ده‌دات، وه‌ک ئاگر جه‌سته‌تان ده‌خوات! له ڕۆژانی پایان گه‌نجینه‌تان بۆ خۆتان كۆكرده‌وه.
4
ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی له كێڵگه‌كانتان دروێنه‌یان كردووه و نه‌تانداوه، دژی ئێوه هاوار ده‌كات. هاواری سه‌پانانیش گه‌یشته گوێی په‌روه‌ردگاری سوپاسالار.
5
له‌سه‌ر زه‌وی به سه‌ڵته‌نه‌ت و چێژ ژیاون، دڵی خۆتان وه‌ک دابه‌ستی بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین ڕاگرتووه.
6
بێتاوانتان حوكم دا و كوشتتان، كه به‌رهه‌ڵستیتان ناكات!
7
بۆیه برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.
8
ئێوه‌ش ئارام بگرن و دڵتان بچه‌سپێنن، چونكه هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكبووه‌ته‌وه.
9
برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه.
10
برایانم، په‌ند وه‌ربگرن له به‌رگه‌ی ئازار و ئارامگرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه قسه‌یان كرد.
11
ئه‌وه‌تا ئێمه ستایشی دانبه‌خۆداگرتووه‌كان ده‌كه‌ین. دانبه‌خۆداگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه و له پایاندا خودا چی كرد، چونكه په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی زۆره و میهره‌بانه.
12
به‌ڵام برایانم، پێش هه‌موو شتێک، سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان و نه به زه‌وی و نه به شتی دیكه. به‌ڵكو با به‌ڵێتان به‌ڵێ بێت و نه‌خێرتان نه‌خێر بێت، نه‌وه‌ک بكه‌ونه ژێر تاوانباركردن.
13
كامه‌تان ناخۆشی هه‌یه؟ با نوێژ بكات. كه‌س دڵخۆشه؟ با به په‌سنی بڵێت.
14
كامه‌تان نه‌خۆشه؟ با پیرانی وارگه بانگ بكات و نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، به ناوی په‌روه‌ردگاریش چه‌وری بكه‌ن.
15
نوێژی باوه‌ڕ نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه و په‌روه‌ردگار هه‌ڵیده‌ستێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر گوناهێكیشی كردبێت ده‌به‌خشرێت.
16
بۆ یه‌كتری دان به گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره.
17
ئیلییا مرۆڤێک بوو وه‌ک ئێمه ئازاری ده‌چێژت، نوێژی كرد تاكو باران نه‌بارێت، ئیتر سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌باری.
18
جارێكی دیكه نوێژی كرده‌وه، ئاسمان بارانی دا و زه‌ویش به‌رهه‌می دا.
19
برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له ڕه‌وا چه‌واشه كرا و یه‌كێک گه‌ڕاندیه‌وه،
20
با بزانێت ئه‌وه‌ی گوناهبارێک له ڕێگای گومڕایی بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌روونێک له مه‌رگ ڕزگار ده‌كات و زۆر گوناهیش داده‌پۆشێت.
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
All chapters:
1
2
3
4
5