bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
James 4
James 4
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 5 →
1
ئه‌م جه‌نگ و ناكۆكیه كه له‌نێوانتاندایه، له‌كوێوه‌یه؟ ئایا لێره‌وه نییه، له هه‌وه‌سه‌كانتانه‌وه‌یه كه له ئه‌ندامانتاندا ده‌جه‌نگێت؟
2
هه‌وه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستتان ناكه‌وێت، ده‌كوژن و ئیره‌یی ده‌كه‌ن و ناتوانن وه‌ربگرن، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌جه‌نگن و نیتانه، چونكه له خودا داوا ناكه‌ن.
3
داوا ده‌كه‌ن و وه‌رناگرن، چونكه داوای خراپه ده‌كه‌ن، تاكو له هه‌وه‌سه‌كانتان خه‌رجی بكه‌ن.
4
ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه؟ بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته دوژمنی خودا.
5
یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه به ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه؟
6
به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”.
7
بۆیه ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.
8
له خودا نزیک ببنه‌وه، لێتان نزیک ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕاكان.
9
خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م.
10
له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار خاكسار بن، به‌رزتان ده‌كاته‌وه.
11
برایان، به خراپه باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به خراپه باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به خراپه باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.
12
ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟
13
وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک له‌وێ ده‌بین و بازرگانی ده‌كه‌ین و قازانج ده‌كه‌ین”.
14
ئێوه كه نازانن سبه‌ینێ چی ده‌بێت! چونكه ژیانتان چییه؟ هه‌ڵمێكه، ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر نامێنێت.
15
له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن: “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ویستی و ژیاین، ئه‌مه و ئه‌وه ده‌كه‌ین”.
16
به‌ڵام ئێوه شانازی به لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه.
17
بۆیه ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه بكات و نه‌یكات، گوناه ده‌كات.
← Chapter 3
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 5 →
All chapters:
1
2
3
4
5