bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Romans 10
Romans 10
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 9
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 11 →
1
برایان، دڵخۆشیم و پاڕانه‌وه‌م له خودا له پێناوی ڕزگاری نه‌وه‌ی ئیسڕائیله.
2
چونكه گه‌واهییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه، به‌ڵام به زانیارییه‌وه نییه.
3
چونكه بێتاوانكردنیان له خوداوه نه‌زانی، هه‌وڵیان دا بێتاوانكردنی خۆیان جێگیر بن، ملكه‌چی بێتاوانكردنی خودا نه‌بوون.
4
چونكه مه‌سیح ده‌رئه‌نجامی ته‌وراته، تاكو بێتاوانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه باوه‌ڕ ده‌هێنن.
5
چونكه مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به ته‌وراته ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت}.
6
به‌ڵام ده‌رباه‌ری ئه‌و بێتاوانیه‌ی كه به باوه‌ڕه ئاوا ده‌فه‌رمووێ: {له دڵتدا مه‌ڵێ: كێ سه‌رده‌كه‌وێته ئاسمان؟} واتا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه،
7
{یان كێ داده‌به‌زێته نێو دۆڵی بێ‌بن؟} واتا مه‌سیح له‌نێو مردووان سه‌ربخات.
8
به‌ڵام چی ده‌فه‌رمووێ؟ {وشه‌كه لێت نزیكه، له‌سه‌ر زارته و له دڵتدایه} واته وشه‌ی باوه‌ڕه كه ڕایده‌گه‌یه‌نین.
9
چونكه ئه‌گه‌ر به زارت دانت به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به دڵ باوه‌ڕت هێنا كه خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ڕزگار ده‌بیت.
10
چونكه دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێ‌تاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری.
11
چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، شه‌رمه‌زار نابێت}.
12
چونكه جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه، چونكه هه‌مان په‌روه‌ردگاره بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
13
چونكه {هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه ڕزگاری ده‌بێت}.
14
ئیتر چۆن له یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟
15
هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه!}
16
به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟}
17
كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه.
18
به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان}.
19
به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسڕائیل نه‌یزانی؟ یه‌كه‌مجار مووشێ ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه نین، به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م}.
20
ئینجا ئێشه‌عیا بوێرانه ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی منیان نه‌كرد}.
21
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت: {به درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت}.
← Chapter 9
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 11 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16