bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Romans 3
Romans 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 4 →
1
كه‌واته جوو چی زیاتره؟ یان سوودی خروسه‌بڕان چییه؟
2
له هه‌موو لایه‌كه‌وه زیاتره! یه‌كه‌میان چونكه وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.
3
كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا ناپاكییان سه‌رڕاستیی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه؟
4
حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه: {تا له قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت}.
5
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه كه تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه ده‌كه‌م.
6
حاشا! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟
7
ئه‌گه‌ر درۆی من ڕه‌وای خودا زیاتر بكات، بۆ شكۆی ئه‌و، ئیتر بۆچی هێشتا وه‌ک گوناهبار تاوانبار بكرێم؟
8
وه‌ک هه‌ندێک بوختان به ده‌ممانه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن، ده‌ڵێن: “با خراپه بكه‌ین تاكو چاكه‌ی به‌دواوه بێت”؟ ئه‌وانه تاوانباركردنیان دادپه‌روه‌رانه‌یه.
9
كه‌واته چی؟ ئێمه باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه ئێمه جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ردوو لایه‌ن له ژێر گوناهدان،
10
وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش،
11
كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت.
12
هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه.
13
قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه، به زمانیان فێڵبازییان كرد. ژه‌هری ماری كوشنده له ژێر لێویانه.
14
زاریان پڕه له نه‌فره‌ت و تاڵاو.
15
پێیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن،
16
وێرانی و ده‌رده‌سه‌ری له ڕێڕه‌ویانه،
17
ڕێگای ئاشتی ناناسن.
18
ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه}.
19
ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر سزادانی خودا.
20
چونكه به كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێ‌تاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت.
21
به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له خوداوه ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن.
22
ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له خوداوه به‌هۆی باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه.
23
چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه،
24
به‌خۆڕایی به به‌خششی ئه‌و، بێ‌تاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه،
25
ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به باوه‌ڕهێنان به خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به پشوودرێژیی خودا
26
بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به ئیشۆعه.
27
ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به چ یاسایه‌ک؟ به یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به یاسای باوه‌ڕ.
28
كه‌واته دانده‌نێین مرۆڤ به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كرێت، به‌بێ كرداری ته‌ورات.
29
ئایا خودا ته‌نها هی جووه؟ ئایا هی نه‌ته‌وه‌كانیش نییه؟ به‌ڵێ، هی نه‌ته‌وه‌كانیشه،
30
چونكه خودا یه‌كه، كه خروسه‌بڕاو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خروسه‌نه‌بڕاویش به‌هۆی باوه‌ڕ.
31
ئایا ته‌ورات به باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه؟ حاشا، به‌ڵكو ته‌ورات جێگیر ده‌كه‌ین.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16