bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Romans 5
Romans 5
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 6 →
1
كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه،
2
به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.
3
ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات،
4
دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا،
5
هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته نێو دڵمان، به ڕووحی پارسا كه پێمان دراوه.
6
چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد.
7
چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت.
8
به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد.
9
ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین!
10
چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!
11
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه.
12
له‌به‌ر ئه‌وه، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاته جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، چونكه هه‌موو گوناهیان كرد
13
چونكه ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه له جیهاندا بوو. به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت.
14
كه‌چی مه‌رگ له ئاده‌مه‌وه تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی كه‌سه هاتووه‌كه‌یه.
15
به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه!
16
هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه. چونكه حوكمدان له یه‌ک گوناهه‌وه تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێتاوانی هێنا كایه‌وه.
17
چونكه ئه‌گه‌ر به هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه.
18
كه‌واته وه‌ک چۆن به یه‌ک گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه به كارێكی خوداناسی بێتاوانكردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه بۆ بێتاوانیی ژیان.
19
چونكه چۆن به یاخیبوونی كه‌سێک زۆر كه‌س گوناهبار كران، به هه‌مان شێوه به گوێڕایه‌ڵیی كه‌سێک زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كرێن.
20
به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو،
21
تاكو چۆن گوناه به مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
← Chapter 4
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 6 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16