bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Romans 11
Romans 11
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 10
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 12 →
1
جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه؟ حاشا! چونكه منیش ئیسڕائیلیم، له نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له هۆزی بنیامین.
2
خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه. ئایا نازانن نووسراوه‌كه ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه:
3
{ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشتووه، قوربانگا‌كانی تۆیان وێران كردووه. من به ته‌نها ماومه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن تا بمكوژن!}.
4
به‌ڵام سرووش چی وه‌ڵامی داداته‌وه؟ {حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی چۆكیان بۆ به‌عل نه‌چه‌ماندۆته‌وه}.
5
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش، پاشماوه‌یه‌ک هه‌یه به به‌خشش هه‌ڵبژێردراون.
6
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌خشش بێت، ئیتر به كردار نییه. ئه‌گینا ئیتر به‌خشش به‌خشش نییه، ئه‌گه‌ریش به كرادار بێت ئه‌وا ئیتر به كردار نیه، ئه‌گینا ئیتر كردار كردار نیه.
7
كه‌واته چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێردراوان ده‌ستیان كه‌وت، ئه‌وانی دیكه‌ش دڵڕه‌ق بوون،
8
وه‌ک نووسراوه: {خودا ڕووحی خه‌وتاندنی داونه‌تێ، چاوی داونه‌تێ پێی نه‌بینن وگوێی داونه‌تێ پێی نه‌بیستن، تاكو ئه‌مڕۆش}.
9
داویدیش ده‌ڵێت: {خوانه‌كه‌یان ببێته دا‌و و ته‌ڵه، كۆسپ و سزا بۆیان.
10
چاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه بێت}.
11
جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته كایه‌وه، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان.
12
جا ئه‌گه‌ر گوناهی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان، ئاخۆ ته‌واوه‌تییان ده‌بێت چه‌ند بێت؟
13
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وا پێتان ده‌ڵێم: كه په‌یامبه‌رم بۆ نه‌ته‌وه‌كان، شكۆداری ڕاژه‌كه‌م ده‌كه‌م،
14
تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم هه‌ڵبستێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م.
15
چونكه ئه‌گه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان بێت، ئه‌ی په‌سه‌ندكردنیان چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ژیانه‌وه‌ی مردووان نه‌بێت؟
16
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نان پارسا بێت، ئه‌وا هه‌ویره‌كه‌ش! ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه پارسا بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش!
17
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه، تۆش له داره‌كه موتوربه كرایت كه زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه له ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه به‌شدار بوویت،
18
شانازی به‌سه‌ر لقه‌كانه‌وه مه‌كه. ئه‌گه‌ر شانازی ده‌كه‌یت، بزانه كه تۆ ڕه‌گه‌كه هه‌ڵناگریت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵت ده‌گرێت!
19
ئیتر ده‌ڵێی: “لقه‌كان بڕانه‌وه تاكو من موتوربه بكرێم”.
20
باشه! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه، تۆش به باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به، به‌ڵكو بترسه!
21
چونكه ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به لقه سروشتییه‌كان نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وا به‌زه‌یی به تۆش نایه‌ته‌وه!
22
ئه‌مه‌یه نیانی و توندی خودا: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه كه كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه ئه‌گه‌ر له نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه.
23
ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له بێباوه‌ڕی جێگیر نه‌بن موتوربه ده‌كرێنه‌وه، چونكه خودا ده‌توانێت موتوربه‌یان بكاته‌وه.
24
چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی كێوی بڕابیته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی سروشت له دارزه‌یتوونێكی چاک موتوربه كرای، ئاخۆ چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی سروشت له دارزه‌یتوونه‌كه‌ی خۆیان موتوربه ده‌كرێن؟
25
برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له ئیسڕائیلی گرته‌وه تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه ناوه‌وه.
26
به‌م شێوه‌یه هه‌موو ئیسڕائیل ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ک نووسراوه: {ڕزگاریده‌ر له سهیۆنه‌وه دێت، خوانه‌ناسی له یاقوو ده‌گێڕێته‌وه.
27
ئه‌مه‌ش په‌یمانه‌كه‌مه بۆ ئه‌وان، كاتێ گوناهه‌كانیان داده‌ماڵم}.
28
به‌گوێره‌ی ئینجیل له پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن،
29
چونكه به‌خشینه‌كانی خودا و بانگكردنه‌كه‌ی بێ په‌شیمانییه.
30
چونكه وه‌ک ئێوه جارێک گوێڕایه‌ڵی خودا نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا به هۆی یاخیبوونی ئه‌وان به‌ر به‌زه‌یی كه‌وتن،
31
ئه‌وانیش ئێستا گوێڕایه‌ڵ نین، تاكو به‌و به‌زه‌ییه‌ی بۆ ئێوه بوو ئه‌وانیش به‌ر به‌زه‌یی بكه‌ون.
32
چونكه خودا هه‌مووانی به یاخیبووندا به‌ندكرد، تاكو به‌زه‌یی به هه‌موواندا بێته‌وه.
33
ئای له قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانستی خودا! چه‌نده مه‌حاڵه پشكنینی حوكمه‌كانی، چه‌ند دووره ڕێگاكانی له گه‌ڕان!
34
{چونكه كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی؟ یان كێ بووه ڕاوێژكاری؟
35
یان كێ شتێكی پێ به‌خشیوه تاكو خه‌ڵات بكرێت؟}
36
چونكه هه‌موو شته‌كان له ئه‌وه و به ئه‌وه و بۆ ئه‌وه. تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه! ئامین.
← Chapter 10
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 12 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16