bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Luke 15
Luke 15
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 16 →
1
هه‌موو باجگر و گوناهباران لێی نزیک ده‌بوونه‌وه تاكو گوێی لێ بگرن.
2
جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “ئه‌مه گوناهباران په‌سه‌ند ده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات!”.
3
ئه‌ویش ئه‌م په‌نده‌ی بۆ هێنانه‌وه:
4
“كامه‌تان ئه‌گه‌ر سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ون بێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شت به‌جێ ناهێڵێت و به‌دوای ونبووه‌كه‌دا ناچێت تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟
5
كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به خۆشییه‌وه ده‌یخاته سه‌ر شانی و
6
دێته‌وه ماڵ، هاوڕێ و دراوسێیه‌كان بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن! كاوڕه ونبووه‌كه‌م دۆزییه‌وه!.
7
پێتان ده‌ڵێم: له ئاسمانیش شادیی ئاوا ده‌بێت بۆ گوناهبارێک تۆبه بكات له نه‌وه‌د و نۆ بێ‌تاوان كه پێویستیان به تۆبه‌كردن نییه.
8
یان چ ژنێک ده درهه‌می هه‌بێت و یه‌ک درهه‌می ون بكات، چرا هه‌ڵناكات و ماڵه‌كه گسک بدات و به وردی بگه‌ڕێت، تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟
9
كه دۆزییه‌وه، هاوڕێ و دراوسێیه‌كانی بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن، ئه‌و درهه‌مه‌ی ونم كردبوو، دۆزیمه‌وه.
10
پێتان ده‌ڵێم: به تۆبه‌كردنی گوناهبارێک، ئاوا لای فریشته‌كانی خودا ده‌بێته شادی”.
11
ئینجا فه‌رمووی: “كابرایه‌ک دوو كوڕی هه‌بوو.
12
بچووكه‌كه‌یان به باوكی وت: باوكه، به‌شی خۆمم له میراته‌كه بده‌رێ. ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردن.
13
دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه بچووكه‌كه هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا.
14
له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، برسێتیه‌كی توند كه‌وته ناوچه‌كه، جا ده‌ستی به نه‌بوونی كرد.
15
ئیتر چووه پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه، ئه‌ویش ناردییه كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز.
16
حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه برسیێتی بشكێنێت كه به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش پێی نه‌ده‌دا.
17
ئینجا به هۆش خۆی هاته‌وه و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، منیش لێره وا له برسان ده‌مرم!
18
هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد.
19
ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه كرێكارێكی خۆت.
20
جا هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه لای باوكی، هێشتا دوور بوو باوكی ئه‌وی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایكرد و له باوه‌شی كرد و ماچیكرد.
21
كوڕه‌ش پێی وت: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد، ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم.
22
به‌ڵام باوكه‌كه به كۆیله‌كانی خۆی وت: باشترین به‌رگ بهێنن و بیپۆشن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ک بكه‌نه په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی.
23
گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ش بهێنن و سه‌ری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین.
24
چونكه ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.
25
كوڕه گه‌وره‌كه له كێڵگه بوو، كه ده‌هاته‌وه و له ماڵ نزیكبووه‌وه، گوێی له مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو.
26
یه‌كێک له ڕاژه‌وانانی بانگ‌كرد و پرسی كرد، ئه‌مه چییه؟
27
پێی وت: براكه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باوكیشت گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ی سه‌ربڕی، چونكه به ساغی وه‌ریگرته‌وه.
28
تووڕه بوو و نه‌یویست بچێته ژووره‌وه. ئیتر باوكی هاته ده‌ره‌وه و تكای لێ‌كرد.
29
ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه: ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه ڕاژه‌ت ده‌كه‌م و هه‌رگیز له ڕاسپارده‌ت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم.
30
به‌ڵام كاتێ ئه‌م كوڕه‌ت هاته‌وه، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ داوێنپیسان خوارد، گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ت بۆی سه‌ربڕی!
31
ئه‌ویش پێی وت: ڕۆڵه، تۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ منی، هه‌رچیم هه‌یه هی تۆیه.
32
به‌ڵام پێویسته دڵخۆش و شاد بین، چونكه ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه”.
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 16 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24