bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Luke 24
Luke 24
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 23
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
1
له سه‌ره‌تای هه‌فته، له به‌ره‌به‌یاندا، ئه‌و بۆنوبه‌رامه‌ی ئاماده‌یان كردبوو هێنایان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌وه هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه.
2
بینییان به‌رده‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه.
3
چوونه ژووره‌وه و جه‌سته‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان نه‌دۆزییه‌وه.
4
كاتێ له‌مه سه‌رسام بوون، دوو پیاو به جلی بریسكه‌داره‌وه له ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان.
5
كه ترسان و سه‌ریان داگرتبووه سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟
6
لێره نییه، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه! به بیرتان بێته‌وه كه هێشتا له گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:”
7
“ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بدرێته ده‌ست خه‌ڵكی گوناهبار، له‌خاچ بدرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه”.
8
ئینجا فه‌رمووده‌كه‌یان هاته‌وه یاد.
9
له گۆڕه‌كه هاتنه‌وه و هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به یازده‌كه و هه‌موو ئه‌وانی دیكه دا.
10
مه‌ریه‌می مه‌گدانی و یۆوه‌نا و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون، ئه‌م شتانه‌یان به په‌یامبه‌ران وت.
11
قسه‌كه‌یان له‌لای ئه‌وان وه‌ک وڕێنه بوو، باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن.
12
په‌تڕۆس هه‌ستا و به‌ره‌و گۆڕه‌كه ڕایكرد، دانه‌ویه‌وه بینی كفنه‌كه به ته‌نها دانراوه، ڕۆیشت و سه‌رسام بوو له‌وه‌ی ڕوویداوه.
13
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دووان له‌وان ده‌چوونه گوندێكی دوور كه شه‌ست تیرهاوێژ له یروشلایم دوور بوو، ناوی عه‌مائوس بوو.
14
له‌گه‌ڵ یه‌كتری باسی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌كرد.
15
كاتێ قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد،
16
به‌ڵام چاویان له ناسینی به‌سترا.
17
پێی فه‌رموون: “ئه‌وه به‌ڕێوه به ڕووگرژیه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن؟”.
18
یه‌كێكیان ناوی قه‌لیوپا بوو وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئایا ته‌نیا تۆ له یروشلایم بیانی و ئاگات له‌و شتانه نییه كه له‌م ڕۆژانه‌دا تیایدا ڕوویداوه؟”
19
پێی فه‌رموون: “چییه؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له فه‌رمووده و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل.
20
چۆن كاهینانی باڵا و فه‌رمانڕه‌واكانمان ڕاده‌ستی سزای مه‌رگیان كرد و له‌خاچیان دا.
21
ئێمه‌ش هیوادار بووین ئه‌و ئیسڕائیل بكڕێته‌وه. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژه ئه‌مه ڕوویداوه.
22
كه‌چی هه‌ندێک له ژنانمان سه‌رسامیان كردین، به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه بوونه،
23
كه جه‌سته‌كه‌یان نه‌بینیووه، هاتنه‌وه وتیان: دیمه‌نی فریشته‌مان بینیوه ده‌ڵێن ئه‌و زیندووه.
24
هه‌ندێكی ئێمه‌ش چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه و بینییان وایه، وه‌ک ژنه‌كان وتیان، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌بینیبوو”.
25
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له باوه‌ڕهێنان به هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه!
26
نه‌ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟”
27
ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له مووشێ و له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه كرد.
28
كاتێ نزیكی ئه‌و گونده بوون كه بۆی ده‌چوون، ئیشۆع وای پیشان دا كه بۆ شوێنێكی دوورتر ده‌چێت.
29
زۆر لێی پاڕانه‌وه، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه، چونكه وا ئێواره‌یه و ڕۆژ له ئاوابووندایه”. جا چووه ژووره‌وه تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
30
كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێی‌دان.
31
ئینجا چاویان كرایه‌وه و ناسیانه‌وه، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما.
32
به یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه، دڵمان له نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟”
33
ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه یروشلایم، بینییان یازده‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه و
34
ده‌ڵێن: “به ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه!”.
35
ئه‌مانیش باسی ڕووداوی ڕێگایان كرد، چۆن له نان له‌تكردنه‌كه‌دا ئه‌ویان ناسیوه.
36
كه باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، خودی ئیشۆع له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتی بۆ ئێوه”.
37
سام دایگرتن و ترسان، وایانزانی ڕووحێک ده‌بینن.
38
پێی فه‌رموون: “بۆچی شڵه‌ژاون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته دڵتان؟”
39
سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن: ئه‌وه خۆمم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه ڕووح گۆشت و ئێسقانی نییه وه‌ک ده‌مبینن”.
40
كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی پیشاندان.
41
له خۆشی و سه‌رسوڕماندا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، پێی فه‌رموون: “لێره خواردنتان هه‌یه؟”
42
ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ک ماسی برژاویان پێ دا.
43
وه‌ریگرت و له‌به‌رچاویان خواردی.
44
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی”.
45
ئینجا هزری كردنه‌وه، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن.
46
پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه، كه مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه،
47
به ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له یروشلایمه‌وه.
48
ئێوه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ن.
49
ئه‌وه‌تا من به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكمتان بۆ ده‌نێرم. جا له شاری یروشلایم بمێننه‌وه، تاكو له به‌رزاییه‌وه هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت”.
50
ئینجا ئه‌وانی بۆ بتعه‌نیا برده ده‌ره‌وه، ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و داڕشتی كردن.
51
كاتێ داڕشتی ده‌كردن، لێیان جیابووه‌وه و به‌رزكرایه‌وه ئاسمان.
52
ئه‌وانیش كڕنۆشیان بۆ برد و به شادییه‌كی مه‌زنه‌وه گه‌ڕانه‌وه یروشلایم.
53
به‌رده‌وام له په‌رستگا بوون و ستایش و داڕشتی خودایان ده‌كرد. ئامین.
← Chapter 23
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24