bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Luke 17
Luke 17
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 18 →
1
ئینجا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “مه‌حاڵه كۆسپه‌كان نه‌یه‌ن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه دێت!
2
بۆی باشتره ئه‌گه‌ر به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه، له‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات.
3
ئاگاداری خۆتان بن. ئه‌گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌ی به‌رابمبه‌رت كرد، سه‌رزه‌نشتی بكه، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی كرد بیبه‌خشه.
4
ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و حه‌وت جار گه‌ڕایه‌وه لات و وتی: تۆبه ده‌كه‌م، تۆ بیبه‌خشه”.
5
ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه!”
6
په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌كیش باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌م دارتووه ده‌ڵێن: هه‌ڵبكه‌ندرێ و له‌نێو ده‌ریا بچێندرێ، گوێڕایه‌ڵتان ده‌بێت.
7
كامه‌تان، ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی هه‌بێت و جووت یان شوانكاره‌یی بكات، كه له كێڵگه هاته‌وه، پێی ده‌ڵێت: یه‌كسه‌ر وه‌ره و دانیشه؟
8
ئایا پێی ناڵێت: شتێكم بۆ ئاماده بكه بیخۆم، پشتت ببه‌سته و ڕاژه‌م بكه تاكو ده‌خۆم و ده‌خۆمه‌وه، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوه؟
9
ئایا سوپاسی ئه‌و كۆیله‌یه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كرد كه فه‌رمانی پێ كرابوو؟ بڕوا ناكه‌م
10
ئێوه‌ش ئاوا، كاتێ هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانتان پێ ده‌كرێت ده‌یكه‌ن، بڵێن: كۆیله‌ی شایسته نین، ئه‌ركی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه”.
11
كاتێ ده‌چووه یروشلایم، به نێوانی شمرن و گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت.
12
كه چووه گوندێک، تووشی ده پیاوی گول بوو، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون،
13
ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه!”
14
جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه.
15
یه‌كێكیان سه‌یری كرد چاكبۆته‌وه، گه‌ڕایه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز شكۆمه‌ندی خودای كرد،
16
له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو.
17
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئایا ده كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه؟ كوا نۆكه؟
18
نه‌ده‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه و خودا شكۆدار بكه‌ن، ئه‌م بێگانه نه‌بێت؟”
19
ئینجا پێی فه‌رموو: “هه‌سته و بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاری كردیت”.
20
كه په‌ڕیشییه‌كان پرسیان لێ‌كرد: “كه‌ی پاشایه‌تی خودا دێت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “پاشایه‌تی خودا به چاودێریكردن نایه‌ت،
21
خه‌ڵكیش ناڵێن: ئه‌مه‌تا، یان ئه‌وه‌تا! چونكه پاشایه‌تی خودا له ناوه‌ڕۆكتاندایه”.
22
جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕۆژانێک دێت كه تامه‌زرۆن ڕۆژێک له ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن و نایبینن.
23
ئینجا پێتان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌تا لێره‌یه، یان ئه‌وه‌تا له‌وێیه، مه‌ڕۆن و خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن.
24
چونكه وه‌ک ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له لایه‌كه‌وه له ژێر ئاسماندا بروسكه ده‌دات لایه‌كی دیكه له ژێر ئاسماندا ڕووناک ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له ڕۆژی خۆیدا وا ده‌بێت.
25
به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌مجار زۆر ئازار بچێژێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه.
26
وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می نووخ بوو، له سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت.
27
ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه نێو كه‌شتییه‌كه، لافاوه‌كه هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد.
28
دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا.
29
به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له سه‌دووم ده‌رچوو، له ئاسمانه‌وه ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد.
30
له ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا ئاوا ده‌بێت.
31
ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له سه‌ربانه و شته‌كانی له ماڵه‌وه‌یه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌شه با نه‌گه‌ڕێته‌وه.
32
ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به بیر بێته‌وه!
33
ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه.
34
پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دووان له‌نێو یه‌ک جێگادان، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ.
35
دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ.
36
دووان له كێڵگه ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه به‌جێ ده‌هێڵدرێ”.
37
وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “له‌كوێ گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموون: “لاک له‌كوێ بێت، داڵ له‌وێ كۆده‌بێته‌وه”.
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 18 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24