bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Luke 3
Luke 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 4 →
1
له ساڵی پازده‌مینی حوكمڕانی تێبه‌رییۆس قه‌یسه‌ڕ، كاتێ پونتوس پیڵاتوسی فه‌رمانڕه‌وای ئیهوود بوو، هیڕوودسیش تیتراركی گلیلا بوو و پیلیپوسی براشی تیتراركی ئیتۆڕیا و ته‌راخۆنا بوو، لیسانیۆس تیتراركی ئه‌ویلینێ بوو،
2
له سه‌رده‌می كاهینیه‌تی باڵای خه‌ننه‌ن و قه‌یاپا، له ده‌شتوده‌ر وشه‌ی خودا بۆ یوخه‌ننه‌نی كوڕی زخه‌ریا هات.
3
جا بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یوردنه‌ن ده‌رچوو، بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی ده‌دا بۆ گوناه به‌خشین.
4
وه‌ک له سیپاره‌ی وشه‌كانی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه كه ده‌ڵێ: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن.
5
هه‌موو دۆڵێک پڕ ده‌بێته‌وه و هه‌موو چیا و گردێكیش نزم ده‌بێته‌وه، ڕێگا خواروخێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه و سه‌خته‌كانیش ئاسان ده‌بن،
6
هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}”
7
به‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ده‌ووت كه ده‌رده‌چوون تاكو عه‌مادیان بكات: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟
8
به‌رهه‌مێک بده‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه. بیرمه‌كه‌نه‌وه به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه. چونكه پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه ڕۆڵه بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.
9
ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر”.
10
كۆمه‌ڵه‌كه پرسیان لێ‌كرد: “كه‌واته چی بكه‌ین؟”
11
وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌وه‌ی دوو كراسی هه‌یه، با یه‌كێكیان بداته ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه نانی هه‌یه، با هه‌مان شت بكات”.
12
باجگرانیش بۆ عه‌مادبوون هاتن، پێیان وت: “ڕابی، ئێمه چی بكه‌ین؟”
13
پێی وتن: “له‌وه‌ی بۆتان دانراوه زیاتر وه‌رمه‌گرن”.
14
سه‌ربازیش پرسیان لێ‌كرد: “ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه مه‌ده‌ن، به موچه‌كانتان ڕازی بن”.
15
گه‌ل له چاوه‌ڕوانیدا بوون، هه‌موو له دڵیان‌دا ده‌رباه‌ری یوخه‌ننه‌ن ده‌یانپرسی: ڕه‌نگه مه‌سیح بێت؟
16
یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه و وتی: “من به ئاوتان عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كێک دێت له من به‌هێزتره، ئه‌وه‌ی من شایسته نیم ئاوه‌زێنه‌ی سۆله‌كانی بكه‌مه‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
17
ئه‌وه‌ی كه شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام كایه‌كه به ئاگرێكی نه‌كوژاوه ده‌سووتێنێ”
18
زۆر شتی دیكه‌ش فێری گه‌لی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دانێ.
19
به‌ڵام كاتێ یوخه‌ننه‌ن هیڕوودسی تیتراركی سه‌رزه‌نشت كردبوو له‌سه‌ر هیڕوودییای براژنی و له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كردبووی،
20
ئه‌م خراپه‌یه‌شی خسته پاڵ هه‌موو ئه‌وانه، یوخه‌ننه‌نی له زیندان به‌ندكرد.
21
كاتێ گه‌ل هه‌موو عه‌مادكران، ئیشۆعیش عه‌مادكرا، كه نوێژی ده‌كرد ئاسمان كرایه‌وه،
22
ڕووحی پارسا له شێوه‌ی جه‌سته وه‌ک كۆترێک له‌سه‌ری نیشته‌وه، ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات و فه‌رمووی: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”.
23
كاتێ ئیشۆع ده‌ستی به ڕاژه‌كه‌ی كرد نزیكه‌ی سی ساڵان بوو. وا ده‌زانرا كه كوڕی یۆسپی كوڕی هیلی،
24
كوڕی مه‌تته‌ت، كوڕی لیوی، كوڕی مه‌لكه‌ی، كوڕی یانی، كوڕی یۆسپ،
25
كوڕی مه‌تته‌ی، كوڕی عامۆس، كوڕی ناخۆم، كوڕی خه‌سلی، كوڕی نه‌گگه‌ی،
26
كوڕی مه‌ئات، كوڕی مه‌تته‌ت، كوڕی شه‌معی، كوڕی یۆسپ، كوڕی ئیهوودا،
27
كوڕی یوخه‌ننه‌ن، كوڕی ڕاسا، كوڕی زوڕباول، كوڕی شه‌للـه‌تئیل، كوڕی نیری،
28
كوڕی مه‌لكه‌ی، كوڕی ئه‌دده‌ی، كوڕی قووسه‌م، كوڕی ئه‌ڵمووده‌م، كوڕی عیر،
29
كوڕی یۆسێ، كوڕی ئیلیعازهڕ، كوڕی یۆڕه‌م، كوڕی مه‌تیتا، كوڕی لیوی،
30
كوڕی شیمعۆن، كوڕی ئيهوودا، كوڕی یۆسپ، كوڕی یۆنهم، كوڕی ئیلیاقیم،
31
كوڕی مه‌لیا، كوڕی مانی، كوڕی مه‌تته‌ت، كوڕی ناته‌ن، كوڕی داوید،
32
كوڕی ئیشه‌ی، كوڕی عوه‌ید، كوڕی باعه‌ز، كوڕی سه‌لمون، كوڕی نخشون،
33
كوڕی عه‌میناده‌و، كوڕی ئه‌دومین، كوڕی ئاڕه‌م، كوڕی خسڕون، كوڕی په‌ڕه‌س، كوڕی ئيهوودا،
34
كوڕی یاقوو، كوڕی ئسخه‌ق، كوڕی ئه‌وڕاهه‌م، كوڕی تاره‌ح، كوڕی ناحور،
35
كوڕی سه‌روج، كوڕی ئه‌ڕعۆ، كوڕی پاله‌غ، كوڕی عاوه‌ڕ، كوڕی شاله‌خ،
36
كوڕی قه‌ینه‌ن، كوڕی ئه‌رپه‌خشه‌د، كوڕی شیم، كوڕی نووخ، كوڕی له‌مخ،
37
كوڕی مه‌توشله‌خ، كوڕی ئخنوخ، كوڕی یه‌رد، كوڕی مه‌هله‌لائیل، كوڕی قه‌ینه‌ن،
38
كوڕی ئانوش، كوڕی شیت، كوڕی ئاده‌م، ڕۆڵه‌ی خودایه.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24