bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Luke 19
Luke 19
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 18
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 20 →
1
ئینجا چووه نێو ئه‌ریخو و پێیدا تێده‌په‌ڕی.
2
له‌وێ پیاوێک ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگران بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
3
ده‌یویست ببینێت ئیشۆع كێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه نه‌یده‌توانی، چونكه كورته‌باڵا بوو.
4
ڕایكرده پێش و سه‌ركه‌وته سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی.
5
كاتێ ئیشۆع گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه وه‌ره خواره‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌مڕۆ له ماڵی تۆ بمێنمه‌وه”.
6
جا خێرا هاته خواره‌وه و به خۆشییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد.
7
كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه بووه‌ته میوانی گوناهبارێک”.
8
زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”.
9
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌مڕۆ ڕزگاری بۆ ئه‌م ماڵه هات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میش ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه.
10
چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه به‌دوای له‌ناوچواندا بگه‌ڕێت و ڕزگاریان بكات”.
11
كه ئه‌مانه‌یان ده‌بیست، په‌ندێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه، چونكه له یروشلایم نزیک بوو، وایانده‌زانی كه پاشایه‌تی خودا خه‌ریكه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت.
12
ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه.
13
ده له كۆیله‌كانی خۆی بانگ‌كرد و ده مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه بازرگانی بكه‌ن.
14
به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێی‌بوو، شاندێكیان به دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه پاشایه‌تیمان بكات.
15
كاتێ گه‌ڕایه‌وه پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه لای، تاكو بزانێت له بازرگانی چی‌یان قازانج كردووه.
16
یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده مینای قازانج كردووه.
17
ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به له‌سه‌ر ده شار.
18
دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه.
19
به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به.
20
ئه‌وی دیكه هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه و هه‌ڵمگرتبوو.
21
چونكه لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌یت.
22
ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م.
23
بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه؟
24
به ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده میناكه‌ی پێیه.
25
ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده مینای هه‌یه!
26
پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
27
دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه ئێره و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.
28
كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، به‌ڕێكه‌وت و به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وت.
29
كاتێ له بتپاگی و بتعه‌نیا نزیكبووه‌وه، بۆ ئه‌و كێوه‌ی كه كێوی زه‌یتوونی پێ ده‌ووترێت، دووان له قوتابییه‌كانی نارد،
30
فه‌رمووی: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن.
31
ئه‌گه‌ر یه‌كێک پرسی لێ‌كردن: بۆچی ده‌یكه‌نه‌وه؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”.
32
جا په‌یامبه‌ره‌كان چوون و چۆنی پێ وتبوون ئاوایان بینییه‌وه.
33
كاتێ جاشه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، خاوه‌نه‌كانی پێیان وتن: “بۆچی جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟”
34
وتیان: “په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”.
35
ئینجا بۆ ئیشۆعیان هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ر جاشه‌كه و ئیشۆعیان سواری كرد.
36
كاتێ به‌ڕێوه بوو، خه‌ڵک كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا ڕاده‌خست.
37
كاتێ له لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به شادی كرد و به ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت:
38
“پیرۆزه ئه‌و پاشایه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! ئاشتی له ئاسمان و شكۆ له به‌رزایی!”
39
هه‌ندێک په‌ڕیشی نێو كۆمه‌ڵه‌كه، پێیان وت: “ڕابی، له قوتابییه‌كانت ڕاخوڕه!”.
40
وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێده‌نگ بن، به‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن!”.
41
كاتێ نزیک ده‌بووه‌وه و شاره‌كه‌ی بینی، بۆی گریا،
42
فه‌رمووی: “خۆزگه بتزانیبایه، ته‌نانه‌ت تۆش، له‌م ڕۆژه‌شتدا چ شتێک بۆ ئاشتییه! به‌ڵام ئێستا له‌به‌رچاوت شاراوه بووه.
43
چونكه ڕۆژانێكت به‌سه‌ر دێت، دوژمنانت سه‌نگه‌رت لێ ده‌گرن، ئابڵوقه‌ت ده‌ده‌ن و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورت ده‌گرن.
44
خۆت و ڕۆڵه‌كانت له تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه ناهێڵن، چونكه كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”.
45
كاتێ چووه په‌رستگا، ده‌ستی به ده‌ركردنی فرۆشیاران كرد.
46
پێی فه‌رموون: “نووسراوه: {ماڵه‌كه‌م ماڵی نوێژه} ، كه‌چی ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!} ”.
47
ڕۆژانه له په‌رستگا ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و ڕابه‌رانی گه‌ل هه‌وڵیان ده‌دا له‌ناوی بده‌ن.
48
به‌ڵام هیچیان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ده‌دۆزییه‌وه، چونكه هه‌موو گه‌ل په‌یوه‌ستی بیستنی بوون.
← Chapter 18
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 20 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24