bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Mark 13
Mark 13
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 12
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 14 →
1
كاتێ له په‌رستگاكه ده‌رده‌چوو، یه‌كێک له قوتابییه‌كانی پێی وت: “ڕابی ته‌ماشا بكه! چ جۆره به‌رد و چ جۆره ته‌لارێكن!”
2
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌م ته‌لاره مه‌زنانه ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت”.
3
كاتێ ئیشۆع له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه دانیشتبوو، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس به ته‌نها لێیان پرسی:
4
“پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ و نیشانه چییه كه هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو بن؟”
5
ئیشۆع وڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات.
6
زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه ده‌كه‌ن.
7
كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه ده‌بێت ئه‌مه ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه.
8
چونكه نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی، له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه.
9
ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشا‌كان له پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان.
10
هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
11
كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستتان بكه‌ن، پێش وه‌خت گرنگی به‌وه‌ی نه‌ده‌ن چی بڵێن، گوێی مه‌ده‌نێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه بدوێن، چونكه ئێوه نین ده‌دووێن، به‌ڵكو ڕووحی پارسایه.
12
برا برای خۆی بۆ مه‌رگ ڕاده‌ست ده‌كات، باوكیش كوڕی خۆی، كوڕان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن.
13
له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو پایان دانبه‌خۆ بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.
14
كاتێ {گڵاویی وێرانكار} ده‌بینن كه دانیئێلی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباه‌ری وتوه له‌و جێگایه ڕاوه‌ستاوه كه نابێ لێی بێت. ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان،
15
ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه، با نه‌یه‌ته ماڵه‌وه و نه‌چێته ژووره‌وه تاكو شتێک له ماڵه‌كه‌ی ببات،
16
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌یه با نه‌گه‌ڕێته‌وه تاكو جله‌كه‌ی ببات.
17
له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران!
18
نوێژ بكه‌ن تاكو ئه‌وه له زستاندا نه‌بێت.
19
چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له سه‌ره‌تای ئافریده‌كانه‌وه كه خودا ئافراندیانن تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت.
20
ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت نه‌كردبایه‌وه، هیچ جه‌سته‌دارێک ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان كه هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت كردۆته‌وه.
21
له‌وكاته‌دا گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یان: ئه‌وه‌تا له‌وێیه! بڕوا مه‌كه‌ن.
22
چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.
23
به‌ڵام ئێوه ئاگاداربن، ئه‌وا پێشوه‌خت هه‌موو شتێكم پێ وتن.
24
به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه، خۆر تاریک ده‌بێت و مانگیش ڕووناكی خۆی نادات،
25
ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌كه‌ون، هێزه‌كانی ئاسمانان ده‌هه‌ژێن.
26
ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به هێزێكی گه‌وره و شكۆوه له‌نێو هه‌وره‌وه دێت.
27
ئینجا فریشته‌كانی ده‌نێرێت و بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كاته‌وه، له‌مپه‌ڕی زه‌وییه‌وه تاكو ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان.
28
له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن، كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه.
29
ئێوه‌ش، كاتێ ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن كه نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه.
30
ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت.
31
ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچن.
32
سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژ و كاته كه‌س نایزانێت، نه فریشته‌كان كه له ئاسماندان و نه ڕۆڵه، باوک نه‌بێت.
33
ئاگاداربن! بێداربن و نوێژبكه‌ن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دادێت.
34
وه‌ک پیاوێكی گه‌شتكردوو، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه و به ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردووه بێ‌دار بیت.
35
بۆیه بێداربن، چونكه نازانن كه‌ی خاوه‌ن ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێواره، یان نیوه‌ی شه‌و، یان له‌گه‌ڵ قوولاندنی كه‌ڵه‌شێر، یان به‌یانی.
36
نه‌وه‌ک له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه و بتانبینێت خه‌وتوون.
37
جا ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی ده‌ڵێم، به هه‌مووانی ده‌ڵێم: بێداربن!”
← Chapter 12
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 14 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16