bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Mark 3
Mark 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 4 →
1
دیسان چۆوه نێو كه‌نیشتێک، له‌وێ پیاوێكی لێ‌بوو ده‌ستی وشک ببوو،
2
جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن.
3
جا به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته!”.
4
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له شه‌ممه‌دا كاری چاكه دروسته یان كاری خراپه؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون.
5
به تووڕه‌ییه‌وه ئاوڕی لێیان دایه‌وه، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات.
6
په‌ڕیشییه‌كان ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ هیڕوودسییه‌كان ڕاوێژیان كرد بۆئه‌وه‌ی بیكوژن.
7
ئیشۆع و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریاكه هه‌ڵكشان، كۆمه‌ڵانێكی زۆر له گلیلا و ئیهووده‌وه دوای كه‌وتن،
8
هه‌روه‌ها له یروشلایم و له ئادومیا و ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن و ده‌وروبه‌ری سووڕ و سه‌یده‌نه‌وه هاتنه لای، كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بیستبوو كه ده‌یكرد.
9
ئه‌ویش به قوتابییه‌كانی فه‌رموو، تا كه‌شتیه‌كی بچووكی بۆ ئاماده بكه‌ن، له‌به‌ر كۆمه‌ڵانه‌كه، نه‌وه‌ک پاڵه‌په‌ستۆی لێ بكه‌ن.
10
چونكه زۆر كه‌سی چاككرده‌وه، وایلێهات هه‌موو ده‌ردداره‌كان كه‌وتنه سه‌ری تاكو ده‌ستی لێ بده‌ن.
11
ڕووحه گڵاوه‌كانیش هه‌ركه ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!”
12
ئه‌ویش زۆر ڕایسپاردن كه ئاشكرای نه‌كه‌ن.
13
ئینجا چووه سه‌ر شاخێک و ئه‌وانه‌ی بانگ‌كرد كه ده‌یویستن، ئه‌وانیش چوونه لای.
14
دوازده‌ی دیاری كرد تاكو له‌گه‌ڵی بن و بیاننێرێت بۆ موژده‌دان،
15
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆش و ده‌ركردنی شه‌یتانه‌كان.
16
شیمعونی ناونا په‌تڕۆس،
17
یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای كه ناوی لێنان بوانرجس، واتا ڕۆڵه‌كانی هه‌وره‌تریشقه،
18
ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و
19
ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ڕاده‌ستی كرد.
20
ئینجا چووه ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه، به شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن.
21
كاتێ كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه ده‌یانووت: “مێشكی تێكچووه”.
22
ته‌وراتزانه‌كانیش كه له یروشلایمه‌وه دابه‌زیبوون، وتیان: “به‌عله‌زبول ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه! به سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”.
23
ئیشۆع بانگی كردن و به په‌ند قسه‌ی بۆ كردن: چۆن ده‌بێت شه‌یتان شه‌یتان ده‌ربكات؟
24
ئه‌گه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و پاشایه‌تیییه خۆی ڕاناگرێت.
25
ئه‌گه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و ماڵه خۆی ڕاناگرێت.
26
ئه‌گه‌ر شه‌یتان له خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دووبه‌ره‌كی تێكه‌وت، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو كۆتایی پێ دێت.
27
كه‌سیش ناتوانێت بچێته ماڵی به‌هێزێک و شته‌كانی تاڵان بكات، مه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار نه‌یبه‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات.
28
ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی ئاده‌میزاد ده‌به‌خشرێن،
29
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، تاهه‌تایه نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به گوناهێكی جاویدانیه‌وه تاوانباره”.
30
چونكه ده‌یانووت: “ڕووحی گڵاوی هه‌یه”.
31
ئینجا دایک و براكانی هاتن، له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستان و به دوایاندا نارد.
32
كۆمه‌ڵانیش له ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا دایكت و براكانت له ده‌ره‌وه به دواتدا ده‌گه‌ڕێن”.
33
وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “دایک و برایانم كێن؟”
34
چاوی گێڕا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی دانیشتبوون و فه‌رمووی: “دایک و برای من ئه‌مانه‌ن.
35
چونكه ئه‌وه‌ی به خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه”.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16