bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Mark 16
Mark 16
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
1
كه شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن.
2
له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه.
3
به یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه؟”
4
كه سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه! هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره بوو.
5
كاتێ چوونه نێو گۆڕه‌كه، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان.
6
پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه به شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه! لێره نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا.
7
به‌ڵام بڕۆن به قوتابییه‌كانی و به په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”.
8
خێرا ده‌رچوون و له گۆڕه‌كه هه‌ڵاتن. چونكه له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به كه‌س نه‌ووت، چونكه ده‌ترسان.
9
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو.
10
ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان.
11
كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه و ئه‌م بینیویه‌تی، بڕوایان نه‌كرد.
12
دوای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی دیكه بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێ بۆ ده‌شتوده‌ر به‌ڕێوه بوون.
13
جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌كردن.
14
پاشان بۆ یازده‌كه ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه بڕوایان به‌وانه نه‌كرد كه دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.
15
پێی فه‌رموون: “بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.
16
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت.
17
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به زمانی نوێ ده‌دووێن،
18
به ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاک ده‌بنه‌وه”.
19
دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون، بـه‌رزبووه‌وه بۆ ئـاسـمـان و له لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.
20
ئه‌وانیش چوون و له هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد، په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به په‌رجوه‌كانی پشتگیری وشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئامین.
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16