bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Mark 9
Mark 9
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 8
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 10 →
1
ئینجا پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره ڕاوه‌ستاون، مه‌رگ ناچێژن تاكو پاشایه‌تیی خودا ده‌بینن به هێزه‌وه هاتۆته‌وه”.
2
دوای شه‌ش ڕۆژ، ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی برد، به ته‌نها بردنییه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز، له‌به‌رچاویان شێوه‌ی گۆڕا.
3
جله‌كانی زۆر سپی و بریسكه‌دار بووه‌وه وه‌ک به‌فر، هیچ سپیكارێک له‌سه‌ر زه‌وی ناتوانێت ئاوا سپی بكات.
4
ئینجا ئیلییا له‌گه‌ڵ مووشێ بۆیان ده‌ركه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا قسه‌یان ده‌كرد.
5
په‌تڕۆسیش به ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، پێمان باشه لێره بین، با سێ كه‌پر هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێک بۆ تۆ، یه‌كێک بۆ مووشێ، یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”.
6
نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت، چونكه تۆقیبوون.
7
هه‌ورێكیش سێبه‌ری به‌سه‌ریاندا ده‌كرد، ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه هات و فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، گوێی لێ بگرن”
8
كاتێ له‌ناكاو سه‌یری ده‌وروپشتیان كرد، له ئیشۆع زیاتر كه‌سیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بینی.
9
كاتێ له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع پێی ڕاسپاردن كه ئه‌مه‌ی بینییان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
10
ئه‌وانیش ڕاسپارده‌كه‌یان پاراست و پرسیان ده‌كرد: “هه‌ستانه‌وه له‌نێو مردووان چییه؟”
11
پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن: ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟”
12
وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رمون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. ئه‌ی چۆن ده‌رباره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نووسراوه كه ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و سووكایه‌تی پێ بكرێت؟
13
به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم، ئیلییا هات و چی‌یان ویست پێیان كرد، وه‌ک له‌باره‌ی نووسراوه”.
14
كاتێ هاته لای قوتابییه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆری له ده‌وروپشتی بینی و ته‌وراتزانه‌كانیش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
15
كه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئیشۆعیان بینی یه‌كسه‌ر سه‌رسام بوون، ڕایان‌كرد و سڵاویان لێ‌كرد.
16
ئیشۆع له ته‌وراتزانه‌كانی پرسی: “له باره‌ی چی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟”
17
یه‌كێک له كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ڕابی، كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته لات، ڕووحێكی لاڵی تێدایه.
18
له‌كوێ بیگرێت، به زه‌ویی داده‌دات، ده‌می كهف ده‌كات و ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه و ڕه‌ق ده‌بێت. داوام له قوتابییه‌كانت كرد ده‌ری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”.
19
وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه لام!”.
20
ئه‌وانیش هێنایانه لای. كه ڕووحه‌كه ئیشۆعی بینی، یه‌كسه‌ر كوڕه‌كه خووی گرت و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ده‌گه‌وزی و كهف له ده‌میه‌وه ده‌هات.
21
له باوكی پرسی: “له كه‌یه‌وه وای لێهاتووه؟” وتی: “له منداڵییه‌وه.
22
زۆر جاریش خستوویه‌تییه نێو ئاگر و نێو ئاوه‌وه تاكو له‌ناوی ببات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانیت شتێک بكه‌یت، دڵت پێمان بسووتێ و یارمه‌تیمان بده”.
23
ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ باوه‌ڕدار ده‌بێت”.
24
یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده”
25
ئیشۆع كه بینی كۆمه‌ڵه‌كه ڕاده‌كه‌ن، له ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووحی كه‌ڕولاڵ، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م: لێی وه‌ره ده‌ره‌وه و جارێكی دیكه نه‌چیته‌وه ناوی!”
26
جا هاواری كرد و به توندی خووگرتی كرد و ده‌رچوو. وه‌ک مردووی لێ هات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وتیان: “مرد!”.
27
ئیشۆع ده‌ستی گرت و هه‌ستاندیه‌وه، ئه‌ویش هه‌ستا.
28
كاتێ چووه ماڵێک، قوتابییه‌كانی به ته‌نها لێیان پرسی: “بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ری بكه‌ین؟”
29
پێی فه‌رموون: “ئه‌م جۆره به نوێژ و ڕۆژوو نه‌بێت ده‌رناكرێت”.
30
له‌وێ ڕۆیشتن و به گلیلا‌دا تێپه‌ڕین، ئیشۆعیش نه‌یویست كه‌س بزانێت،
31
چونكه قوتابییه‌كانی فێرده‌كرد و پێی ده‌فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست خه‌ڵک و ده‌یكوژن، دوای كوشتنی به سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه”.
32
به‌ڵام ئه‌وان له فه‌رمووده‌كه تێنه‌گه‌یشتن و ترسان لێی بپرسن.
33
ئینجا هاته كپه‌ڕناخوم. كه گه‌یشته ماڵه‌وه، لێی پرسین: “له ڕێگا گفتوگۆی چیتان ده‌كرد؟”
34
به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگ بوون، چونكه له ڕێگادا مشتومڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد كه كامیان مه‌زنتره.
35
جا دانیشت و دوازده‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی یه‌كه‌م بێت، با له‌دوای هه‌مووان و ڕاژه‌وانی هه‌مووان بێت”.
36
ئینجا منداڵێكی هێنا و له‌ناوه‌ڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییه باوه‌شی و پێی فه‌رموون:
37
“ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه یه‌كێک له‌م منداڵانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا من په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی من ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ناردوومی”.
38
یوخه‌ننه‌ن پێی وت: “ڕابی، یه‌كێكمان بینی به ناوی تۆوه شه‌یتانی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش قه‌ده‌غه‌مان لێ كرد، چونكه دوامان ناكه‌وێت”.
39
ئیشۆع فه‌رمووی: “قه‌ده‌غه‌ی لێ مه‌كه‌ن. كه‌س نییه به ناوی منه‌وه په‌رجو بكات و بتوانێت خێرا به خراپه باسم بكات.
40
چونكه ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵماندایه.
41
چونكه ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه جامێک ئاوی پێدان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هی مه‌سیحن، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت.
42
ئه‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، بۆی باشتره به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه.
43
ئه‌گه‌ر ده‌ستت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک ده‌سته‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو ده‌ستت هه‌بێت و بچیته دۆزه‌خ، نێو ئاگرێک كه ناكوژێته‌وه.
44
له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه.
45
ئه‌گه‌ر پێت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک پێیه‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو پێت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ.
46
له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه.
47
ئه‌گه‌ر چاوت بووه كۆسپ بۆت، ده‌ریبهێنه. باشتره بۆت به یه‌ک چاو بچیته نێو پاشایه‌تیی خوداوه له‌وه‌ی دوو چاوت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ.
48
له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت وئاگره‌كه ناكوژێته‌وه.
49
چونكه هه‌موو به ئاگر سوێر ده‌كرێن و هه‌موو سه‌ربڕاوێک به خوێ سوێر ده‌كرێته‌وه.
50
خوێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێری ده‌كه‌نه‌وه؟ با خوێتان تێدابێت و له‌گه‌ڵ یه‌كتری له ئاشتیدا بن”.
← Chapter 8
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 10 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16