bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Mark 8
Mark 8
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 7
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 9 →
1
له‌و ڕۆژانه‌دا دیسان كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌بوو، هیچیان نه‌بوو بیخۆن، ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون:
2
“دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن.
3
ئه‌گه‌ر به برسیێتی بیاننێرمه‌وه ماڵ، له ڕێگادا بڕ ناكه‌ن، هه‌ندێكیشیان له دووره‌وه هاتوون”.
4
قوتابییه‌كانی وه‌ڵامیان دایه‌وه: “كێ ده‌توانێت له‌م چۆڵه‌وانییه تێرنانی ئه‌مانه بكات؟”
5
لێی پرسین: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت”.
6
جا فه‌رمانی دا خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی برد و سوپاسی كرد و لهتیكردن و دایه قوتابییه‌كانی تاكو دابه‌شی بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دابه‌شیان كرد.
7
چه‌ند ماسییه‌كی بچووكیشیان پێ بوو، داڕشتی كرد و فه‌رمووی با ئه‌مه‌ش دابه‌ش بكرێت.
8
ئیتر خواردیان و تێربوون. ئینجا حه‌وت سه‌به‌ته له‌ته‌نانیان هه‌ڵگرته‌وه.
9
نزیكه‌ی چوار هه‌زار ده‌بوون، ئینجا به‌ڕێیكردن.
10
پاشان یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتی بوو و هاته ناوچه‌ی ده‌لمانووته.
11
په‌ڕیشییه‌كان هاتن و ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئیشۆع، داوای په‌رجوێكیان لێی ده‌كرد له ئاسمانه‌وه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی.
12
له قووڵایی ڕووحیدا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و فه‌رمووی: “بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه داوای په‌رجو ده‌كات؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: په‌رجو نادرێته ئه‌م نه‌وه‌یه!”
13
ئینجا به‌جێیهێشتن. دووباره سواری كه‌شتیه‌كه بوو و په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ر.
14
له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن، له كه‌شتیه‌كه‌دا له یه‌ک نان زیاتریان پێ نه‌بوو.
15
ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “وریابن! ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان و هه‌وێنی هیڕوودس”.
16
له‌نێو خۆیاندا بیریان كرده‌وه و به یه‌كتریان وت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نانمان پێ نییه”.
17
ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی باسی ده‌كه‌ن كه نانتان پێ نییه؟ هێشتا جیا ناكه‌نه‌وه و تێناگه‌ن؟ تا ئێستاش دڵڕه‌قن؟
18
خۆ چاوتان هه‌یه، نابینن، گوێتان هه‌یه، نابیستن؟ وه‌بیرتان نایه‌ته‌وه؟
19
كاتێ پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “دوازده”.
20
“كاتێ حه‌وته‌كه‌ش بۆ چوار هه‌زاره‌كه، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “حه‌وت”.
21
ئینجا پێی فه‌رموون: “چۆن تێناگه‌ن؟”
22
هاتنه بتسه‌یادا، نابینایه‌كیان هێنایه لای و لێی پاڕانه‌وه ده‌ستی لێ بدات.
23
ئه‌ویش ده‌ستی نابیناكه‌ی گرت، بردییه ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه و تفی له چاوی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و لێی پرسی: “هیچ ده‌بینیت؟”
24
سه‌یری كرد و وتی: “خه‌ڵک ده‌بینم وه‌ک دره‌خت ڕێ ده‌كه‌ن”.
25
دیسان ئیشۆع ده‌ستی خسته‌وه سه‌ر چاوی، چاوی تێبڕی و چاكبووه‌وه، هه‌موو مرۆڤێكی به ڕوونی بینی.
26
ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕه‌وانه‌ی كرده‌وه و فه‌رمووی: “مه‌چۆ نێو گونده‌كه و به‌كه‌سیشیان مه‌ڵێ”.
27
ئیشۆع و قوتابییه‌كانی بۆ گونده‌كانی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس ده‌رچوون، له ڕێگادا له قوتابییه‌كانی پرسی: “خه‌ڵكی ده‌ڵێن من كێم؟”
28
وه‌ڵامیان دایه‌وه: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئیلییا و هه‌ندێكیش یه‌كێک له پێغه‌مبه‌ران”.
29
پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟” په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت!”.
30
جا ئاگاداری كردنه‌وه له‌لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن.
31
ئینجا ده‌ستیكرد به ئامۆژگارییان كه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه.
32
به ئاشكرا قسه‌كه‌ی كرد، په‌تڕۆسیش بردییه لاوه و لێی ڕاخوڕی.
33
به‌ڵام ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری قوتابییه‌كانی كرد، سه‌رزه‌نشتی پهتڕۆسی كرد و فه‌رمووی: “له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! چونكه تۆ بیر له شته خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه”.
34
ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه و قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.
35
چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه له پێناوی من و له‌پێناوی ئینجیل خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری ده‌كات.
36
چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت؟
37
یان مرۆڤ بۆ قورابنیدانی خۆی چی ده‌دات؟
38
چونكه ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه داوێنپیس و گوناهباره شه‌رمی به من و به وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش كاتێ به شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته پارسا‌كاندا دێته‌وه شه‌رمی پێی ده‌بێت”.
← Chapter 7
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 9 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16