bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 1
Acts 1
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 2 →
1
به‌ڕێز تیئۆپیلا، له سیپاره‌ی یه‌كه‌ممدا ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع ده‌ستی پێكرد بیكات و فێری بكات نووسیومه،
2
تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا به‌رزبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ڕووحی پارسا ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی ڕاسپارد كه هه‌ڵیبژاردن.
3
دوای ئازار چێژتنی به به‌ڵگه‌ی زۆر به زیندوویی خۆی پیشاندان، له ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا.
4
كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه، ڕایسپاردن كه “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه له منه‌وه بیستتان.
5
چونكه یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”.
6
ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆببوونه‌وه لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟”
7
پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوک به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون.
8
به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.
9
كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه.
10
كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون.
11
وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه، كه له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه”.
12
ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه یروشلایم كه به‌قه‌د ڕێكردنێكی شه‌ممه له یروشلایم نزیک بوو.
13
كاتێ چوونه ژووره‌وه، چوونه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه تیایدا ده‌مانه‌وه، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو.
14
هه‌موو به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی.
15
ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:
16
“برایان، ده‌بووایه سیپاره‌كه بێته دی، كه پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد.
17
له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو.
18
به پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه.
19
هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”.
20
چونكه له سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا نووسراوه: {ماڵی كاول بێت و كه‌س تیایدا نیشته‌جێ نه‌بێت}. هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت}.
21
كه‌واته پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار هاته نێومان و ده‌رچوو،
22
له عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”.
23
جا دووانیان هێنایه پێشه‌وه: یۆسپ كه به به‌ڕشه‌ببا ناوده‌برا و نازناوی یوستوس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس.
24
نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه له‌م دووانه كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه،
25
تاكو شوێنی ئه‌و ڕاژه و په‌یامبه‌رێتییه بگرێته‌وه، كه ئیهوودا لێی لادا، تاكو بچێته شوێنی خۆی”.
26
ئینجا تیروپشكیان بۆ كردن و تیروپشكه‌كه مه‌تیاسی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ یازده په‌یامبه‌ره‌كه ژمێردرا.
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 2 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28