bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 22
Acts 22
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 21
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 23 →
1
“برایان و باوكان، ئێستا گوێ له‌و به‌رگرییه بگرن كه له خۆمی ده‌كه‌م”.
2
كاتێ گوێیان لێ‌بوو به زمانی عیبری قسه‌یان بۆ ده‌كات زیاتر بێده‌نگ بوون. ئه‌ویش وتی:
3
“من جووم، له ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.
4
تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن،
5
وه‌كو كاهینی باڵا و هه‌موو پیران گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. په‌یامم بۆ برایانی دره‌مسوق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به به‌ندكراوی بهێنمه یروشلایم تاكو سزا بدرێن.
6
ئه‌وه‌بوو كاتێ ده‌ڕۆیشتم و له نیوه‌ڕۆدا له دره‌مسوق نزیک ده‌بوومه‌وه، له‌ناكاو له ئاسمانه‌وه ڕووناكییه‌كی مه‌زن له ده‌وروبه‌رم دره‌وشایه‌وه.
7
كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی و گوێم له ده‌نگێک بوو پێی فه‌رمووم: شاوول! شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟
8
وه‌ڵامم دایه‌وه: گه‌وره‌م، تۆ كێی؟ پێی فه‌رمووم: من ئیشۆعی ناسڕه‌تیم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه.
9
هاوڵانم ڕووناكییه‌كه‌یان بینی و ترسیان لێ نیشت، به‌ڵام له‌و ده‌نگه تێنه‌گه‌یشتن كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد.
10
وتم: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چی بكه‌م؟ په‌روه‌ردگار پێی فه‌رمووم: هه‌سته بڕۆ دره‌مسوق، له‌وێ هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆت دانراوه بیكه‌یت، پێت ده‌ووترێ.
11
جا له‌به‌ر هێزی ڕووناكییه‌كه نه‌مده‌بینی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم و هێنامیانه دره‌مسوق.
12
پیاوێک به ناوی خنه‌نیا، به‌گوێره‌ی ته‌ورات له‌خواترس بوو، هه‌موو جووی ئه‌وێ گه‌واهییان بۆ ده‌دا.
13
هاته لام، وه‌ستا و پێی وتم: شاوولی برام، ببینه! یه‌كسه‌ر ئه‌وم بینی.
14
ئینجا وتی: خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كه ببینیت و گوێت له وشه‌ی زاری ئه‌و بێت.
15
چونكه تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌بیته گه‌واهیده‌ری ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت.
16
ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته عه‌ماد بكه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بانگه‌واز بكه و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه.
17
ئه‌وه‌بوو كه بۆ یروشلایم گه‌ڕابوومه‌وه و له په‌رستگا نوێژم ده‌كرد، له‌هۆشی خۆم چووم،
18
په‌روه‌ردگارم بینی و پێی فه‌رمووم: خێراكه! به په‌له له یروشلایم بڕۆ ده‌ره‌وه، چونكه گه‌واهییه‌كه‌ت كه سه‌باره‌ت به منه وه‌ریناگرن.
19
منیش وتم: په‌روه‌ردگار، خۆیان ده‌زانن له هه‌موو كه‌نیشته‌كان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به تۆ هه‌بوو، ده‌مگرتن و لێم ده‌دان.
20
كاتێ خوێنی ئستیفانۆسی گه‌واهیده‌ری تۆ ڕژا، من ڕاوه‌ستابووم، ڕازی بووم و پارێزگاریم له جلوبه‌رگی بكوژانی ده‌كرد.
21
پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.
22
تاكو ئه‌م وشه‌یه گوێیان لێی ده‌گرت، ئینجا ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه و وتیان: “له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌یهێڵه! چونكه ئه‌مه شایانی ژیان نییه!”
23
ئینجا هاواریان كرد و جله‌كانی خۆیان فڕێده‌دا و خۆڵیان به هه‌وادا ده‌كرد.
24
فه‌رمانده‌كه فه‌رمانی دا بۆ سه‌ربازگه ببردرێت و له ژێر قامچی لێی بكۆڵنه‌وه، تاكو بزانێت بۆچی ئاوا هاواریان لێی ده‌كرد.
25
كاتێ به‌ستایانه‌وه تاكو به قامچی لێی بده‌ن، پۆڵۆس به سه‌رپه‌له‌كه‌ی وت كه له‌وێ وه‌ستا بوو: “یاساییه بۆتان پێش دادگاییكردنی كه‌سێكی ڕۆمانی به‌ر قامچی بده‌ن؟”
26
كاتێ سه‌رپه‌له‌كه گوێی لێ‌بوو، چووه لای فه‌رمانده‌كه، هه‌واڵی پێدا و وتی: “ئه‌وه به‌ته‌مای چیت! ئه‌م پیاوه ڕۆمانییه!”
27
فه‌رمانده‌كه‌ش هات و پێی وت: “پێم بڵێ، تۆ ڕۆمانیت؟” وتی: “به‌ڵێ”.
28
فه‌رمانده‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: “به پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌م هاوڵاتیبوونه‌م وه‌رگرت”. پۆڵۆس وتی: “به‌ڵام من به زگ‌ماک هاوڵاتیم”.
29
ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مابوون لێی بكۆڵنه‌وه یه‌كسه‌ر لێی دووركه‌وتنه‌وه، فه‌رمانده‌كه‌ش كه زانی ڕۆمانییه و وا كۆتی كردووه، ترسا.
30
بۆ به‌یانی ویستی به ته‌واوی بزانێت بۆچی جووه‌كان سكاڵای لێده‌كه‌ن، ئازادی كرد و فه‌رمانی دا كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌دریم كۆببنه‌وه، پۆڵۆسی بانگ‌كرد و له‌به‌رده‌میاندا ڕایگرت.
← Chapter 21
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 23 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28