bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 11
Acts 11
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 10
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 12 →
1
په‌یامبه‌ران و برایان كه له ئیهوود بوون بیستیان نه‌ته‌وه‌كانیش وشه‌ی خودایان په‌سه‌ند كردووه.
2
كاتێ په‌تڕۆس سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم باوه‌ڕدارانی خروسه‌بڕاو ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و
3
ده‌یانووت: “تۆ چوویته ماڵی پیاوانێكی خروسه‌بڕاو و نانت له‌گه‌ڵیان خواردووه!”
4
په‌تڕۆسیش ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆیانی ڕوون كرده‌وه و وتی:
5
“من له شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به هه‌ر چوار لایه‌وه بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه.
6
به وردی سه‌یرم كرد و تێمڕووانی، چوارپێی زه‌وی و ئاژه‌ڵی كێوی، خشۆک و باڵنده‌ی ئاسمانم بینی.
7
ئینجا ده‌نگێكم بیست پێی فه‌رمووم: په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!
8
منیش وتم: نه‌خێر په‌روه‌ردگار! چونكه هه‌رگیز شتی پیس و گڵاو نه‌چۆته ده‌مم.
9
ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خودا پێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ.
10
ئه‌مه سێباره بووه‌وه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه.
11
ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه تیایدا بووم، له قه‌یسه‌ڕییه‌وه بۆ لام نێردرابوون،
12
ڕووح پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه.
13
ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: بنێره بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه نازناوی په‌تڕۆسه،
14
ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت.
15
كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش.
16
فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه كه فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن.
17
جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له خودا بگرم؟”
18
كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه!”.
19
ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، په‌ڕینه‌وه بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت.
20
به‌ڵام هه‌ندێكیان خه‌ڵكی قوبڕس و قه‌ورینێ بوون، كاتێ هاتنه ئینتیاكیا، قسه‌یان بۆ یۆنانییه‌كان ده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا.
21
ده‌ستی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێنا و بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه.
22
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته گوێی وارگه‌ی یروشلایم، ئه‌وانیش به‌رنڤایان بۆ ئینتیاكیا نارد.
23
كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه به دڵ له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،
24
چونكه پیاوچاک بوو، پڕبوو له ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه.
25
ئه‌وسا به‌رنڤا چووه ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت،
26
كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له وارگه كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی.
27
له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێک پێغه‌مبه‌ر له یروشلایمه‌وه هاتنه ئینتیاكیا،
28
یه‌كێک له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، به‌هۆی ڕووحه‌وه پێشبینی كرد كه برسێتییه‌كی مه‌زن هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می قله‌ودییوس قه‌یسه‌ڕیش ڕوویدا.
29
بۆیه قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له ئیهوود ده‌ژین.
30
جا وایان كرد و به ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.
← Chapter 10
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 12 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28