bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 26
Acts 26
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 25
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 27 →
1
ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: “ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت”. ئینجا پۆڵۆس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد:
2
“شا ئه‌گریپاس، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوو منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه،
3
به تایبه‌تی تۆ له هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوو شاره‌زایت، بۆیه لێت ده‌پاڕێمه‌وه به بشوودرێژی گوێم لێ بگریت.
4
شێوازی ژیانم له لاویه‌تیم و له سه‌ره‌تاوه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له یروشلایم بووه، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن.
5
له‌سه‌ره‌تاوه منیان ناسیوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌واهیی بده‌ن كه‌وا وه‌ک په‌ڕیشی ژیاوم، كه توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مانه.
6
ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه ڕاوه‌ستاوم و دادگایی ده‌كرێم كه به‌و به‌ڵێنانه‌یه خودا به باوكانمانی داوه،
7
ئه‌وه‌ی دوازده هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به په‌رۆشه‌وه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه جوو دادگاییم ده‌كه‌ن.
8
بۆچی ئێوه بڕوا ناكه‌ن كه خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه؟
9
من خۆم پێم وابوو كه پێویسته زۆر شت دژی ناوی ئیشۆعی ناسڕه‌تی بكه‌م.
10
له یروشلایمیش ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له پارساكانم خسته زیندان، بۆ كوشتن‌یان ده‌نگم ده‌دا.
11
له هه‌موو كه‌نیشته‌كاندا زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده لێیان به كینه بووم ته‌نانه‌ت له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه.
12
له‌وه‌دا به ده‌سه‌ڵات و ڕاسپارده‌ی كاهینانی باڵا چوومه دره‌مسوق.
13
جا ئه‌ی پاشا، له نیوه‌ڕۆدا به ڕێگاوه ڕووناكییه‌كم له ئاسمانه‌وه بینی، دره‌وشاوه‌تر له تیشكدانه‌وه‌ی خۆر، ده‌وروبه‌ری من و هاوڵانمی ڕووناک كرده‌وه.
14
كاتێ هه‌موومان كه‌وتینه سه‌ر زه‌وی. گوێم له ده‌نگێک بوو به زمانی عیبری پێی فه‌رمووم: شاوول، شاوول، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه من بده‌یت.
15
منیش وتم: تۆ كێیت گه‌وره‌م؟ فه‌رمووی: من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه.
16
به‌ڵام هه‌سته و له‌سه‌ر پێیه‌كانت ڕاوه‌سته. چونكه له‌به‌ر ئه‌مه بۆت ده‌ركه‌وتم، تاكو وه‌ک ڕاژه‌وان و گه‌واهیده‌ر هه‌ڵتبژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی تیایدا بۆت ده‌رده‌كه‌وم.
17
ڕزگارت ده‌كه‌م له‌و گه‌ل و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم
18
بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
19
له‌وساوه سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،
20
به‌ڵكو یه‌كه‌مجار بۆ دانیشتووانی دره‌مسوق و یروشلایم ڕامگه‌یاند، تاكو هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ئیهوود، ئینجا نه‌ته‌وه‌كانیش تۆبه بكه‌ن و بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه، كردارێک بكه‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه.
21
له‌به‌ر ئه‌مه جووه‌كان له په‌رستگادا منیان گرت و هه‌وڵیان دا بمكوژن.
22
به‌ڵام له خوداوه یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، گه‌واهیی بۆ گه‌وره و بچووک ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه ده‌ڵێم كه پێغه‌مبه‌ران و مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات وتوویانه،
23
كه مه‌سیحه‌كه ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه و نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت”.
24
كاتێ پۆڵۆس به‌م قسانه به‌رگریی ده‌كرد، پستۆس به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “پۆڵۆس تۆ وڕینه ده‌كه‌یت! زۆری په‌رتووكه‌كان واده‌كات وڕینه بكه‌یت!”
25
پۆڵۆس وتی: “پستۆسی پایه به‌رز، وڕینه ناكه‌م، به‌ڵكو قسه‌ی ڕاست و شیاو ده‌كه‌م.
26
چونكه ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه له‌لای شاراوه بێت، چونكه له سووچێک نه‌كراوه.
27
ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ران هه‌یه؟ من ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه”.
28
ئه‌گریپاس به پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته كه‌مه قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه مه‌سیحی؟”
29
پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕامه‌وه نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه”.
30
كاتی ئه‌مه‌ی وت، پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ستان،
31
ڕۆیشتن و به یه‌كتریان وت: “ئه‌م كابرایه شتێكی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ یان كۆتكردن بێت”.
32
ئه‌گریپاس به پستۆسی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌م كابرایه داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه قه‌یسه‌ڕ، ده‌كرا ئازاد بكرایه”.
← Chapter 25
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 27 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28