bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 8
Acts 8
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 7
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 9 →
1
شاوول به كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه له یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، جگه له په‌یامبه‌ران.
2
هه‌ندێک پیاوی له‌خواترس ئستیفانۆسیان ناشت و پرسه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دانا.
3
به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه نێو وارگه، ماڵ به ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه زیندان.
4
ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا.
5
پیلیپوس شۆڕبووه‌وه شارێكی شمرنی و مه‌سیحه‌كه‌ی بۆ ڕاده‌گه‌یاندن.
6
كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد.
7
ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه.
8
جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه.
9
پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!.
10
گه‌وره و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه هێزی مه‌زنی خودا”.
11
ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون.
12
به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران.
13
سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو.
14
كاتێ په‌یامبه‌ران له یروشلایم بیستیان شمرن وشه‌ی خودای په‌سه‌ند كردووه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بۆ ناردن.
15
كاتێ هاتن، نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕووحی پارسا وه‌ربگرن،
16
چونكه هێشتا نه‌هاتبووه سه‌ر كه‌سیان، ته‌نها به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكرابوون.
17
جا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان و ڕووحی پارسایان وه‌رگرت.
18
كاتێ سیمۆن بینی به ده‌ست دانانی په‌یامبه‌ران ڕووحه‌كه ده‌درێت، پاره‌ی بۆ هێنان و
19
وتی: “ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به منیش بده‌ن، تاكو ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێک دابنێم ڕووحی پارسا وه‌ربگرێت”.
20
په‌تڕۆس پێی وت: “با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێت! چونكه واتزانی به‌هره‌ی خودا به پاره دسێنرێت!
21
له‌م شته‌دا نه بهشت هه‌یه و نه پشک، چونكه دڵت به‌رامبه‌ر خودا ڕاست نییه.
22
له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه بكه و له په‌روه‌ردگار بپاڕێوه به‌ڵكو له هزری دڵت خۆش بێت،
23
چونكه ده‌تبینم له تاڵی تاڵاو و به‌ندی گوناهیت”.
24
سیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئێوه له پێناوی من داوا له په‌روه‌ردگار بكه‌ن، تاكو هیچ شتێک له‌وه‌ی باستان كرد به سه‌رمدا نه‌یه‌ت”.
25
ئینجا دوای ئه‌وه‌ی گه‌واهییان دا و به وشه‌ی په‌روه‌ردگار قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه یروشلایم و موژده‌یان دایه زۆر گوندی شمرنی.
26
ئینجا فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ پیلیپوس دووا و وتی: “هه‌سته و به‌ره‌و باشوور بڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له یروشلایمه‌وه بۆ غه‌زه شۆڕ ده‌بێته‌وه، كه چۆڵه‌وانییه”.
27
ئه‌ویش هه‌ستا و ڕۆیشت، پیاوێكی خه‌ساوی حه‌به‌شی، شالیاری دارایی كنداكه‌ی شاژنی حه‌به‌شه بوو، بۆ كڕنۆشبردن هاتبووه یروشلایم.
28
له گه‌ڕانه‌وه‌دابوو، له‌نێو گالیسكه‌كه‌ی دانیشتبوو، سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ری ده‌خوێنده‌وه.
29
ڕووحی پارسا به پیلیپوسی فه‌رموو: “بڕۆ پێش و به‌گه‌ڵ ئه‌و گالیسكه‌یه بكه‌وه”.
30
ئیتر پیلیپوس په‌له‌ی كرد و گوێی لێ‌بوو سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. وتی: “ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه تێیده‌گه‌یت؟”
31
وتی: “چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕێبه‌رایه‌تیم نه‌كات؟”. جا پیلیپوسی بانگ‌كرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت.
32
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه كه ده‌یخوێنده‌وه ئه‌مه بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه.
33
له خاكساریی خۆی بوو و مافی لێ زه‌وت كرا. نه‌وه‌كانی كێ باسیان بكات؟ چونكه ژیانی له زه‌وی هه‌ڵگیرا}.
34
خه‌ساوه‌كه پرسی له پیلیپوس كرد و وتی: “پرسێكم هه‌یه: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره باسی كێ ده‌كات؟ باسی خۆی یان یه‌كێكی دیكه؟”
35
پیلیپوس ده‌می كرده‌وه و له‌م سیپاره‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد موژده‌ی ئیشۆعی پێ دا.
36
كاتێ به ڕێگاوه بوون، گه‌یشتنه سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه وتی: “ئه‌وه ئاوه، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟”
37
پیلیپوس وتی: “ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به هه‌موو دڵته‌وه باوه‌ڕ بهێنیت”. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “باوه‌ڕ ده‌هێنم كه ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه”.
38
ئینجا فه‌رمانی دا گالیسكه‌كه ڕاوه‌ستێ، پێكه‌وه چوونه نێو ئاوه‌كه، پیلیپوس خه‌ساوه‌كه‌ی عه‌مادكرد.
39
كاتێ له ئاوه‌كه ده‌رچوون، ڕووحی په‌روه‌ردگار پیلیپوسی ڕفاند و ئیتر خه‌ساوه‌كه نه‌یبینییه‌وه، به شادییه‌وه به ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.
40
پیلیپوسیش له ئه‌شدود بینرایه‌وه، دواتر به هه‌موو شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕا و موژده‌ی ده‌دا تاكو گه‌یشته قه‌یسه‌ڕییه.
← Chapter 7
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 9 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28