bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Acts 24
Acts 24
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 23
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 25 →
1
پاش پێنج ڕۆژ خنه‌نیای كاهینی باڵا و هه‌ندێ پیر و پارێزه‌رێک به ناوی ته‌رتولۆس هاتن، له‌لای فه‌رمانڕه‌وا سكاڵایان له پۆڵۆس كرد.
2
كاتێ بانگیان كرد، ته‌رتولۆس ده‌ستی به سكاڵاكه كرد و وتی: “فیلیكسی پایه به‌رز، به‌هۆی دووربینیت وا له ئاشتییه‌كی زۆرداین و ئه‌م گه‌له چاكسازیی بۆ ده‌كرێت،
3
له هه‌موو كات و هه‌موو شوێنێک به سوپاسه‌وه به‌مه ده‌زانین.
4
به‌ڵام تاكو زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به نیانیی خۆت، به كورتی گوێمان لێ بگریت.
5
ئێمه بینیمان ئه‌م پیاوه گێره‌شێوێنه و له‌نێو هه‌موو جووی سه‌راپای جیهاندا ئاژاوه ده‌نێته‌وه، پێشه‌وای ڕێبازی ناسڕه‌تییه‌كانه.
6
هه‌وڵی دا په‌رستگا گڵاو بكات و ئێمه‌ش گرتمان. ویستمان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆمان حوكمی بده‌ین.
7
به‌ڵام لیسیاسی فه‌رمانده هات و به زه‌بری هێز له ده‌ستی سه‌ندین و
8
فه‌رمانی به سكاڵاكارانی كرد بێنه لات. جا ئه‌گه‌ر لێی بكۆڵیته‌وه، هه‌ر له خۆی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانیت كه سكاڵای له‌و لێ ده‌كه‌ین”.
9
جووش لایه‌نگرییان كرد و وتیان: “شته‌كان وایه”.
10
كه فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه بكات، پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “ده‌زانم ساڵانێكی زۆره تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه به خۆشییه‌وه به‌رگری له خۆم ده‌كه‌م.
11
ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه، كه بۆ كڕنۆشبردن سه‌ركه‌وتوومه‌ته یروشلایم.
12
نه له په‌رستگا منیان بینیوه مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێک بكه‌م و نه گه‌لم وروژاندووه، نه له كه‌نیشته‌كان و نه له هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره.
13
ناشتوانن ئه‌و شتانه بسه‌لمێنن كه ئێستا پێی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن.
14
به‌ڵام ئه‌مه بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه به هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته و له پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه.
15
هیوام به خودایه له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه هه‌ستانه‌وه ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش.
16
بۆیه خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت.
17
دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه تاكو پیتاک بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م.
18
له‌مه منیان بینی له په‌رستگادا خۆم بێگه‌رد كردبووه‌وه، به‌ڵام نه له‌نێو كۆمه‌ڵێک و نه له‌نێو ئاژاوه.
19
به‌ڵام هه‌ندێک جووی ئاسیا، ده‌بووایه بهاتبوونایه لات و سكاڵا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌سه‌رم هه‌بووایه.
20
یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێكیان له من دۆزییه‌وه، كاتێ له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕاوه‌ستام،
21
جگه له‌م ڕاگه‌یاندنه كاتێ له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: سه‌باره‌ت به هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه ئه‌مڕۆ ئێوه حوكمم ده‌ده‌ن!”.
22
پیلیكسیش دوایخستن، كه وردتری ده‌رباره‌ی ڕێگاكه ده‌زانی، وتی: “كه لیسیاسی فه‌رمانده هات، ئه‌وا بڕیار له بابه‌ته‌كانی ئێوه ده‌ده‌م”.
23
ئینجا فه‌رمانی به سه‌رپه‌له‌كه دا كه چاودێریی پۆڵۆس بكرێت و هه‌ندێک سه‌ربه‌ستیی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بێن بۆ ڕاژه‌كردنی.
24
پاش چه‌ند ڕۆژێک پیلیكس و دروشیلای ژنی هاتن، كه جوو بوو، پۆڵۆسی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی باوه‌ڕ به مه‌سیح گوێی لێ گرت.
25
ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”.
26
به هیواش بوو كه پۆڵۆس پاره‌ی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكات، بۆیه به‌رده‌وام بانگی ده‌كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
27
دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس پستۆس شوێنی پیلیكسی گرته‌وه. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوو به‌ده‌ستبهێنێت، پیلیكس پۆڵۆسی له زیندان هێشته‌وه.
← Chapter 23
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 25 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28