bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
John 14
John 14
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 13
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 15 →
1
دڵتان نه‌شڵه‌ژێت. ئێوه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، باوه‌ڕتان به منیش هه‌بێت.
2
ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه، ئه‌گینا پێم ده‌ووتن. من ده‌ڕۆم تاكو شوێنتان بۆ ئاماده بكه‌م.
3
جا كه ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئاماده‌كردن، دێمه‌وه و ده‌تانبه‌مه لای خۆم، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌و شوێنه ده‌بن كه من لێی ده‌بم.
4
شه‌وێنه‌كه‌ش ده‌ناسن كه بۆی ده‌ڕۆم و ڕێگاكه‌ش ده‌ناسن”.
5
تۆما پێی وت: “گه‌وره‌م، نازانین بۆ كوێ ده‌ڕۆیت، چۆن ڕێگاكه بزانین؟”
6
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت.
7
ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه، باوكیشمتان ده‌ناسی. له ئێستاوه ده‌یناسن و بینیووتانه”.
8
پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده و به‌سمانه”.
9
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟
10
باوه‌ڕ ناهێنی من له باوكدام و باوكیش له مندایه؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه له مندا نیشته‌جێیه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
11
بڕوام پێ بكه‌ن كه من له باوكدام و باوكیش له مندایه، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ن.
12
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.
13
هه‌رچییه‌ک به ناوی منه‌وه داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت.
14
ئه‌گه‌ر شتێكتان به ناوی من داواكرد، ده‌یكه‌م.
15
ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن.
16
منیش داوا له باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه،
17
ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت.
18
به هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه لاتان.
19
پاش كه‌مێک ئیتر جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه ده‌مبینن. من زیندووم و ئێوه‌ش ده‌ژین.
20
له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له باوكمدام، ئێوه‌ش له مندان، منیش له ئێوه‌دام.
21
ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی له‌لایه و ده‌یپارێزێت، ئه‌وا منی خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ، باوكم خۆشیده‌وێت، منیش خۆشمده‌وێت و خۆمی بۆ ده‌رده‌خه‌م”.
22
ئیهووداش، ئه‌سخه‌ریوتییه‌كه نا، پێی وت: “گه‌وره‌م، چی بووه تاكو به نیازیت خۆت بۆ ئێمه ده‌ربخه‌یت، به‌ڵام بۆ جیهان نا؟”
23
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.
24
ئه‌وه‌ی منیشی خۆشناوێت، وته‌كه‌م ناپارێزێت. ئه‌م وته‌ی ده‌یبیستن هی من نییه، به‌ڵكو هی ئه‌و باوكه‌یه كه ناردوومی.
25
ئه‌مانه‌م پێ وتن كه هێشتا له‌لاتانم.
26
به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه.
27
ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه نییه كه جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن.
28
بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه ده‌ڕۆمه لای باوک، چونكه باوک له من مه‌زنتره.
29
ئه‌وه‌تا پێش ڕوودانی ئێستا پێم وتن، تاكو كاتێ ڕوویدا باوه‌ڕ بهێنن.
30
درێژه به قسه ناده‌م، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه.
31
به‌ڵام تاكو جیهان تێبگات من باوكم خۆشده‌وێت و وه‌ک باوک ڕایسپاردم ئاوا ده‌كه‌م. هه‌ستن با لێره بڕۆین.
← Chapter 13
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 15 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21