bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
John 21
John 21
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 20
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
1
دوای ئه‌مه دیسان ئیشۆع له ده‌ریای ته‌به‌ریه خۆی بۆ قوتابییه‌كان ده‌رخست، ئاوا خۆی ده‌رخست:
2
شیمعون په‌تڕۆس و تۆما كه به جمک ناسراوه، له‌گه‌ڵ نه‌تنیئێل كه خه‌ڵكی قه‌نتێی گلیلا بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی و دوو قوتابی دیكه پێكه‌وه بوون.
3
شیمعون په‌تڕۆس پێی وتن: “من بۆ ڕاو ده‌ڕۆم”. پێیان وت: “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین”. ئینجا ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر سواری كه‌شتی بوون، له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت.
4
كاتی به‌ره‌به‌یان، ئیشۆع له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانزانی ئه‌وه ئیشۆعه.
5
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه، هیچ ماسیتان پێ نییه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه: “نه‌خێر!”.
6
پێی فه‌رموون: “تۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه لای ڕاستی كه‌شتیه‌كه، ده‌بیننه‌وه”. جا هه‌ڵیاندا و ئیتر له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو نه‌یانتوانی ڕایكێشنه‌وه.
7
ئه‌و قوتابییه‌ی ئیشۆع خۆشیده‌ویست به پهتڕۆسی وت: “ئه‌وه په‌روه‌ردگاره!” كاتێ شیمعون په‌تڕۆس بیستی ئه‌وه په‌روه‌ردگاره، خۆی به جله‌كانی داپۆشی چونكه ڕووت بوو، خۆی هه‌ڵدایه نێو ده‌ریاكه.
8
قوتابییه‌كانی دیكه به كه‌شتیه‌كه هاتن و تۆڕی ماسییه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه له وشكایی دوور نه‌بوون، ته‌نها دوو سه‌د گه‌ز.
9
كاتێ دابه‌زینه وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه و ماسی خراوه‌ته سه‌ری له‌گه‌ڵ نان.
10
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا گرتتان”.
11
شیمعون په‌تڕۆسیش سه‌ركه‌وت و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر وشكانی، سه‌د و په‌نجا و سێ ماسی گه‌وره‌ی تێدابوو، له‌گه‌ڵ زۆریه‌كه‌شی تۆڕه‌كه نه‌دڕا.
12
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن بخۆن!”. كه‌س له قوتابییه‌كان نه‌یوێرا لێ بپرسێت: تۆ كێیت؟ چونكه زانییان په‌روه‌ردگاره.
13
ئینجا ئیشۆع هات و نانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پێی‌دان، ماسیه‌كه‌ش ئاوا.
14
ئه‌مه سێیه‌م جار بوو ئیشۆع بۆ قوتابییه‌كان ده‌ركه‌وێت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان‌دا.
15
دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد ئیشۆع به شیمعون پهتڕۆسی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت له‌مانه زیاتر خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی كاوڕه‌كانم بكه”.
16
دیسان پێی فه‌رمووه‌وه: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه”.
17
سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه.
18
ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم، كاتێ گه‌نج بوویت پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ست و بۆ هه‌ر شوێنێک بتویستایه ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت و یه‌كێكی دیكه پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ستێت و ده‌تباته شوێنێک كه ناته‌وێت”.
19
ئه‌مه‌ی وت وه‌ک ئاماژه‌كردنێک بۆ مردنی په‌تڕۆس كه خودا شكۆدار ده‌كات. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه!”
20
په‌تڕۆس ئاوڕی دایه‌وه و ئه‌و قوتابییه‌ی بینی كه ئیشۆع خۆشیده‌ویست دوایان كه‌وتووه ئه‌وه‌ی له كاتی شێوه‌كه شانی به سینگی ئیشۆع دابوو، وتی: “گه‌وره‌م، كێیه ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستت ده‌كات؟”
21
كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی به ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار ئه‌ی ئه‌مه چی لێدێت؟”
22
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه تاكو دێمه‌وه، به تۆ چی؟ تۆ دوام بكه‌وه!”.
23
ئیتر ئه‌م قسه‌یه له‌نێو برایان وا بڵاو بووه‌وه كه ئه‌و قوتابییه نامرێت. به‌ڵام ئیشۆع پێی نه‌فه‌رموو كه نامرێت، به‌ڵكو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه تاكو دێمه‌وه، به تۆ چی؟”.
24
ئـه‌مـه‌ش ئـه‌و قـوتـابـیـیـه‌یـه كـه ده‌ربـاره‌ی ئـه‌م شـتـانـه گـــه‌واهـیـی ده‌دات و ئـه‌م شـتـانـه‌ی نـووســیـوه. ئــێــمـه‌ش ده‌زانــیـن گــه‌واهـیـیـه‌كــه‌ی ڕه‌وایــــه.
25
زۆر شتی دیكه هه‌یه ئیشۆع كردوویه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌دوای یه‌ک بنووسرایه، وابزانم خودی جیهان جێگای ئه‌و په‌رتـووكـه نـووسـراوانـه‌ی تێدا نه‌ده‌بووه‌وه. ئامین.
← Chapter 20
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21