bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
John 17
John 17
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 18 →
1
ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه، كاته‌كه هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات.
2
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به هه‌موو ئه‌وانه بدات كه پێت داوه.
3
ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه: كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته.
4
من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد.
5
ئێستاش باوكه له‌لای خۆت شكۆدارم بكه، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.
6
ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له جیهاندا به منت دان، هی تۆ بوون، خۆت به منت دان و فه‌رمووده‌كه‌ی تۆیان پاراست.
7
ئێستاش ده‌زانن هه‌رچییه‌كت پێم داوه له خۆته‌وه‌یه.
8
چونكه ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به ڕه‌وا زانییان له تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه.
9
له‌پێناوی ئه‌وان من داوا ده‌كه‌م. له‌پێناوی جیهان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی به منت داون، چونكه هی تۆن.
10
هه‌رچییه‌ک هی منه، هی تۆیه، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه، هی منه، منیش له ئه‌واندا شكۆدار بووم.
11
ئیتر له جیهاندا نیم، به‌ڵام ئه‌مان له جیهاندان، منیش دێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پارسا، به ناوی خۆت بیانپارێزه كه به‌منت داوه، تاكو وه‌ک ئێمه ببنه یه‌ک.
12
كاتێ له جیهاندا له‌گه‌ڵیان بووم به ناوی تۆ ده‌مپاراستن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوو ڕۆڵی له‌ناوچوو نه‌بێت، تاكو سیپاره‌كه بێته دی.
13
ئێستاش دێمه لای تۆ، له جیهاندا باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت.
14
من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه، چونكه هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم.
15
داوا ناكه‌م له جیهاندا بیانبه‌یته‌وه، به‌ڵكو له به‌دكار بیانپارێزی.
16
ئه‌وان هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم.
17
له ڕه‌وای خۆتدا پارسایان بكه، فه‌رموده‌كه‌ت ڕه‌وایه.
18
وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن.
19
له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له ڕه‌وادا پارسا بن.
20
ته‌نها له‌پێناوی ئه‌مان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ش كه به قسه‌ی ئه‌مانه‌وه باوه‌ڕم پێ ده‌هێنن،
21
تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه له مندای و منیش له تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه تۆ منت ناردووه.
22
منیش ئه‌و شكۆیه‌م داونه‌تێ كه تۆ به منت داوه، تاكو ببنه یه‌ک وه‌ک ئێمه یه‌كین.
23
من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست.
24
باوكه، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه به منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه به منت داوه، چونكه پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆش‌ویست.
25
باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه.
26
ناوی تۆم پێ ناساندن و پێیان ده‌ناسێنم، تاكو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی منت پێی خۆش‌ویست له‌واندا بێت و منیش له‌واندا بم”.
← Chapter 16
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 18 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21