bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
John 15
John 15
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 16 →
1
منم مێوی ڕاسته‌قینه، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌كه‌یه.
2
هه‌ر لقێک له مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.
3
ئێوه ئێستا به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆم كردن پاكن.
4
له مندا جێگیر بن و منیش له ئێوه‌دا. چۆن لق له خۆیه‌وه ناتوانێت به‌رهه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر له مێوه‌كه‌دا جێگیر نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر نه‌بن.
5
منم مێوه‌كه و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن.
6
ئه‌گه‌ر كه‌سێک له مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه، فڕێده‌درێته نێو ئاگر و ده‌سووتێت.
7
ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت.
8
به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه قوتابیی من.
9
وه‌ک باوک خۆشیویستم، منیش خۆشم‌ویستن، جا له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر بن.
10
ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه و له خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.
11
ئه‌م شتانه‌م پێ وتن تاكو شادیی منتان تێدابێت و شادیتان به بته‌واوی بێت.
12
ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشم‌ویستن.
13
كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه مه‌زنتری نییه كه یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.
14
ئێوه خۆشه‌یستانی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه بكه‌ن كه ڕاتانده‌سپێرم.
15
ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.
16
ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.
17
به‌مانه ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ.
18
ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له من بووه‌وه.
19
ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه هی جیهان نین و من له جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه جیهان ڕقی لێتانه.
20
به بیرتان بێته‌وه چیم پێ وتن: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر منیان چه‌وساندبێته‌وه، ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌گه‌ر وته‌ی منیان پاراستووه، وته‌ی ئێوه‌ش ده‌پارێزن.
21
به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌تان له پێناوی ناوی من پێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ناردوومی ئه‌وان نایناسن.
22
ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه بۆ گوناهه‌كه‌یان.
23
ئه‌وه‌ی ڕقی له من بێته‌وه، ڕقی له باوكیشمه.
24
ئه‌گه‌ر له‌نێوانیاندا ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه كه كه‌سی دیكه نه‌یكردووه، گوناهیان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا بینییان و ڕقیان له من و له باوكم بووه‌وه.
25
به‌ڵام ئه‌مه بوو تاكو ئه‌و وشه‌یه بێته دی كه له ته‌وراته‌كه‌یاندا نووسراوه: {به‌بێ هۆ ڕقیان لێمبووه‌وه}.
26
جا كاتێ دڵنه‌واییده‌ره‌كه دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، ڕووحی ڕه‌وا، كه له باوكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و گه‌واهیم بۆ ده‌دات.
27
ئێوه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ن، چونكه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ منن.
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 16 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21