bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 15
Matthew 15
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 16 →
1
ئینجا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان له یروشلایمه‌وه هاتنه لای ئیشۆع و وتیان:
2
“بۆچی قوتابییه‌كانت نه‌ریتی پیران ده‌شكێنن؟ پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟”
3
ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “بۆچی ئێوه‌ش له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان ڕاسپارده‌ی خودا ده‌شكێنن؟
4
چونكه خودا ڕایسپاردووه و فه‌رموویه‌تی: {ڕێز له باوک و دایكت بگره، ئه‌وه‌ی جنێو به باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت}.
5
به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه،
6
با ڕێز له باوكی یان دایكی نه‌گرێت. جا له‌به‌ر نه‌ریتی خۆتان وشه‌ی خودا پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه!
7
ئه‌ی ڕووپامایان! سه‌باره‌ت به ئێوه ئێشه‌عیا پێشبینی باشی كردووه و ده‌ڵێت:
8
{ئه‌م گه‌له به ده‌م لێم نزیک ده‌بێته‌وه، به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌گرێت، به‌ڵام دڵیان لێم دووره.
9
به‌خۆڕایی ده‌مپه‌رستن، فێركردنێک فێرده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه} ”.
10
ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “گوێ بگرن و تێبگه‌ن.
11
ئه‌وه‌ی ده‌چێته نێو ده‌م، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات”.
12
ئینجا قوتابییه‌كان هاتنه پێش و پێیان وت: “ده‌زانی كاتێ په‌ڕیشییه‌كان فه‌رمووده‌كه‌یان بیست پێیان ناخۆش بوو؟”
13
وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “هه‌ر ڕووه‌كێک باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.
14
لێیانگه‌ڕێن، ئه‌وانه كوێرن ڕابه‌رایه‌تی كوێره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات، هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه”.
15
په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه وپێی وت: “ئه‌م په‌نده‌مان بۆ ڕاڤه بكه”.
16
ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێوه‌ش هێشتا تێناگه‌ن؟
17
نازانن هه‌رچی ده‌چێته نێو ده‌م ده‌ڕواته نێو سک، دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟
18
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.
19
چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت: كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، گه‌واهیدانی درۆ، كفركردن.
20
ئه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناكات”.
21
ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن.
22
ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”.
23
به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!”
24
وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”.
25
جا ژنه‌كه هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، یارمه‌تیم بده!”
26
وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێ بدرێت بۆ سه‌گ”.
27
ژنه‌كه وتی: “ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش ئه‌و له‌ته‌نانه ده‌خوات كه له خوانی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێت!”.
28
ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “خانم، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت”. له‌و كاته‌وه كچه‌كه‌ی چاكبووه‌وه.
29
ئینجا ئیشۆع له‌وێ ڕۆیشت و هاته لای ده‌ریای گلیلا، چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ دانیشت.
30
ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنهوه.
31
ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه سه‌رسام بوون كه بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد.
32
به‌ڵام ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و فه‌رمووی: “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. ناشمه‌وێت به برسیێتی بیاننێرمه‌وه، نه‌وه‌ک له ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن”
33
قوتابییه‌كانی پێیان وت: “له‌م چۆڵه‌وانییه ئه‌و نانه زۆره‌مان له‌كوێ بوو بۆ ناندانی ئه‌م كۆمه‌ڵانه؟”
34
ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆڵه”.
35
جا فه‌رمانی دا كۆمه‌ڵانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن.
36
حه‌وت نان و ماسییه‌كانی برد، سوپاسی كرد و لهتیكردن و دایه قوتابییه‌كان، قوتابییه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵه‌كه.
37
هه‌موو خواردیان و تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌نانیان كۆكرده‌وه.
38
نانخۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له ژن و منداڵ.
39
ئینجا كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و سواری كه‌شتی بوو و هاته سنووری مه‌گه‌دان.
← Chapter 14
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 16 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28