bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 2
Matthew 2
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 1
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 3 →
1
دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له بێتلخمی ئیهوود، له سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتنه یروشلایم،
2
وتیان: “كوا ئه‌و له‌دایكبووه‌ی پاشای جووه‌كان؟ ئێمه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینیوه، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین”.
3
كاتێ هیڕوودس پاشا ئه‌مه‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌موو یروشلایم له‌گه‌ڵی شڵه‌ژان.
4
هه‌موو كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانانی گه‌لی كۆكرده‌وه، لێی پرسین: “مه‌سیح له‌كوێ له‌دایک ده‌بێت؟”
5
پێیان وت: “له بێتلخمی ئیهوود، چونكه پێغه‌مبه‌رێک ئاوای نووسیوه:
6
{تۆش ئه‌ی بێتلخمی زه‌ویی ئيهوودا بچووكترینی نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئيهوودا نیت، چونكه تیاتدا دادوه‌رێک ده‌رده‌كه‌وێت، شوانایه‌تیی گه‌لی ئیسڕائیلم ده‌كات} ”.
7
جا هیڕوودس به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێی زانین.
8
ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”.
9
كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا.
10
كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد،
11
هاتن بۆ ماڵه‌كه، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان به دیاری پێشكه‌ش كرد.
12
ئینجا كه له خه‌وندا سرووشیان بۆ هات كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هیڕوودس، به ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
13
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتن، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: “هه‌سته كوڕه‌كه و دایكی ببه و هه‌ڵبێ بۆ میسڕ. له‌وێ به تاكو پێت ده‌ڵێم، چونكه وا هیڕوودس به شوێن كوڕه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا له‌ناوی ببات”.
14
ئه‌ویش هه‌ستا و له شه‌ودا كوڕه‌كه و دایكی برد و به‌ره‌و میسڕ ڕۆیشت.
15
تاكو مردنی هیڕوودس له‌وێ مایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {ڕۆڵه‌ی خۆم له میسڕه‌وه بانگ كرد}.
16
كاتێ هیڕوودس زانی مۆغه‌كان گاڵته‌یان پێ كردووه، زۆر تووڕه بوو. ناردی و هه‌موو كوڕه‌كانی بێتلخم و ده‌وروبه‌ری كوشت، له دوو ساڵه‌وه به‌ره‌و خوار، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له مۆغه‌كانه‌وه زانیبوو.
17
به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وترابوو هاته دی:
18
{له ڕه‌متا دا ده‌نگێک بیسترا، گریان و ناڵه و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاخێل بۆ ڕۆڵه‌كانی ده‌گریێت و نایه‌وێ دڵنه‌وایی بكرێت، چونكه نه‌ماون}.
19
كاتێ هیڕوودس مرد، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له میسڕ له خه‌ونێكدا بۆ یۆسپ ده‌ركه‌وت و
20
فه‌رمووی: “هه‌سته، كوڕه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی كه گیانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ویست مه‌رگیان هات”.
21
ئه‌ویش هه‌ستا، كوڕه‌كه و دایكی برد و هات بۆ زه‌ویی ئیسڕائیل.
22
به‌ڵام كاتێ بیستی ئه‌رخێلاوس له ئیهوود له‌جێی هیڕوودسی باوكی پاشایه، ترسا بڕواته ئه‌وێ. ئینجا كه له خه‌وندا سرووشی بۆ هات، بۆ ده‌ڤه‌ری گلیلا ڕۆیشت.
23
جا هات و له شارێک نیشته‌جێ بوو به ناوی ناسڕه‌ت، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه وترابوو بێته دی: {به ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت}.
← Chapter 1
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 3 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28