bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 3
Matthew 3
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 4 →
1
له‌و ڕۆژانه‌دا، یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار له ده‌شتی ئیهوود هات و موژده‌ی ده‌دا و،
2
ده‌یفه‌رموو: “تۆبه بكه‌ن، چونكه پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه”.
3
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا ده‌رباره‌ی وتراوه: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن”}.
4
ئه‌م یوخه‌ننه‌نه پۆشاكی له مووی وشتر بوو، كه‌مه‌ری به پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی كوللـه و هه‌نگوینی كێوی بوو.
5
له‌و كاته‌دا یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كانی یوردنه‌ن ده‌رچوون بۆ لای و
6
له‌سه‌ر ده‌ستی له ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به گوناهه‌كانیان ده‌نا.
7
كه بینی زۆر له په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟
8
به‌رهه‌مێک بده‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه.
9
بیرمه‌كه‌نه‌وه به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه. چونكه پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه ڕۆڵه بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.
10
ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر.
11
من بۆ تۆبه‌كردن به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له من به‌هێزتره، شایسته‌ی ئه‌وه نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات.
12
ئه‌وه‌ی كه شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام كایه‌كه به ئاگرێكی نه‌كوژاوه ده‌سووتێنێ”.
13
ئینجا ئیشۆع له گلیلاوه بۆ یوردنه‌ن هات بۆ لای یوخه‌ننه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ماد بكرێت.
14
به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟”
15
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده، چونكه ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا.
16
كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له نێو ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته خواره‌وه و هاته سه‌ری.
17
ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم”.
← Chapter 2
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 4 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28