bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 16
Matthew 16
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 17 →
1
په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، داوایان لێ‌كرد له ئاسمانه‌وه په‌رجوێكیان پیشان بدات.
2
وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “كه ئێواره داهات، ده‌ڵێن ساماڵه، چونكه ئاسمان سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه.
3
له به‌یانیش، ئه‌مڕۆ هه‌وره، چونكه ئاسمان سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه و گرژه. ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی ئاسمان لێكبده‌نه‌وه، به‌ڵام ناتوانن نیشانه‌كانی زه‌مانه لێكبده‌نه‌وه!
4
نه‌وه‌یه‌كی به‌دكار و نابێگه‌رد داوای په‌رجو ده‌كات، په‌رجوی نادرێتێ، جگه له په‌رجوی پێغه‌مبه‌ر یۆنه‌ن”. ئینجا به‌جێیهێشتن و ڕۆیشت.
5
كه قوتابییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ر، له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن.
6
ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”.
7
له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه”.
8
ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه؟
9
ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟
10
یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه؟
11
چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!”
12
ئینجا تێگه‌یشتن كه ئه‌و له هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه، به‌ڵكو له فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان.
13
كه ئیشۆع هاته ناوچه‌ی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس، له قوتابییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا خه‌ڵک ده‌ڵێن منی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كێیم؟”
14
وتیان: “هه‌ندێک ده‌ڵێن یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكاره، هه‌ندێک ئیلییا، هه‌ندێكیش ئێرمیا یان یه‌كێک له پێغه‌مبه‌ران”.
15
پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه ده‌ڵێن من كێم؟”
16
شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.
17
ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه له ئاسماناندایه.
18
منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌تڕۆسیت و له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده وارگه‌ی خۆم بنیاد ده‌نێم و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خیش پێی ناوێرێت.
19
كلیله‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی گرێی بده‌یت، له ئاسمانان‌دا گرێ‌دراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بیكه‌یته‌وه، له ئاسمانان‌دا كراوه ده‌بێت”.
20
ئینجا به قوتابییه‌كانی ڕاسپارد به كه‌س نه‌ڵێن كه ئه‌و مه‌سیحه‌كه‌یه.
21
له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به ڕوونكردنه‌وه بۆ قوتابییه‌كانی كه ده‌بێت بۆ یروشلایم بڕوات، له‌وێ به ده‌ستی پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان زۆر ئازار بچێژێت و بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه.
22
په‌تڕۆس هێنایه لای خۆی و لێی ڕاخوڕی و وتی: “دوور له‌تۆ په‌روه‌ردگار! ئه‌مه‌ت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت!”
23
ئاوڕی دایه‌وه و به پهتڕۆسی فه‌رموو: “له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! تۆ كۆسپی له‌به‌رده‌مم، چونكه بیر له شته خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه”.
24
ئینجا ئیشۆع به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت.
25
چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، له‌ناویده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێناوی من خۆی له‌ناوبدات، ده‌یدۆزێته‌وه.
26
چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟
27
چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به شكۆی باوكییه‌وه له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه.
28
ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێک له‌وانه‌ی لێره ڕاوه‌ستاون، مه‌رگ ناچێژن تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌وه دێته‌وه”.
← Chapter 15
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 17 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28