bible
ra
🌐 Language
English
Español
Français
Deutsch
Português
Italiano
Nederlands
Русский
中文
日本語
한국어
العربية
Türkçe
Tiếng Việt
ไทย
Indonesia
All Languages
Home
/
Kurdish
/
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
/
Matthew 25
Matthew 25
Kuridsh Sorani (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
← Chapter 24
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 26 →
1
له‌و كاته‌دا پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده پاكیزه ده‌بێ، چرایان برتبێ و به‌ره‌و پیری زاوا ده‌رچن.
2
پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش گێل.
3
گێله‌كان چراكانیان برد و زه‌یتیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌برد.
4
به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان زه‌یتیان له‌نێو گۆزه‌دا برد.
5
كاتێ زاوا دواكه‌وت، هه‌موو خه‌ویان هات و نووستن.
6
له نیوه شه‌ودا هاوار كرا: ئه‌وه‌تا زاوا هات، به‌ره‌وپیری ده‌رچن!
7
هه‌موو ئه‌و پاكیزانه‌ش هه‌ستان و چراكانیان ئاماده كرد.
8
گێله‌كان به داناكانیان وت: له زه‌یته‌كه‌ی خۆتان به‌شمان بده‌ن، چونكه چراكانمان ده‌كوژێته‌وه!
9
جا داناكان وه‌ڵامیان دانه‌وه: له‌وانه‌یه به‌شی ئێمه و ئێوه نه‌كات. چاكتره بچنه لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بكڕن.
10
كه ئه‌وان بۆ كڕین چوون، زاوا هات، ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵی چوونه ژووره‌وه و ده‌رگا داخرا.
11
پاشان پاكیزه‌كانی دیكه‌ش هاتن و وتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م! ده‌رگامان بۆ بكه‌وه!
12
وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، من ناتانناسم.
13
كه‌واته بێداربن، چونكه نه ڕۆژ و نه كاتی هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن.
14
وه هه‌ر وه‌ک پیاوێک گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كات و موڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستیان ده‌كات.
15
پێنج تالنتی دا یه‌كێكیان و ئه‌وی دیكه دوو تالنت و سێیه‌میش یه‌ک تالنت. هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای خۆی، یه‌كسه‌ریش چووه گه‌شت.
16
ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و بازرگانیی پێ كرد، پێنج تالنتی دیكه‌شی قازانج كرد.
17
به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه‌ش، دوو تالنتی دیكه‌ی قازانج كرد.
18
به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، ڕۆیشت و چاڵێكی له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند و زیوی گه‌وره‌كه‌ی شارده‌وه.
19
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه.
20
ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، دێت و پێنج تالنتی دیكه‌ش ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، پێنج تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا پێنج تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه.
21
گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.
22
ئینجا ئه‌وه‌ی دوو تالنته‌كه هات و وتی: گه‌وره‌م، دوو تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا دوو تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه.
23
گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.
24
ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه كه تۆوت نه‌كردووه، له شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه كه شه‌نه‌بات نه‌كردووه.
25
جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه. ئا ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته.
26
گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه زانیت من دروێنه له‌و شوێنه ده‌كه‌م كه تۆوم نه‌كردووه، له‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه كه شه‌نه‌بام نه‌كردووه،
27
ده‌بووایه زیوه‌كه‌مت له‌لای پاره‌گۆره‌وه‌كانت دابنایه، له گه‌ڕانه‌وه‌مدا ئه‌وه‌ی هی منه له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه.
28
بۆیه ئه‌و تالنته‌ی لێ بسه‌ننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده تالنته‌كه‌ی پێیه.
29
چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یبێت، پێی ده‌درێت و زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یبێت، ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
30
كۆیله بێ سووده‌كه‌ش فڕێبده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت.
31
كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به شكۆی خۆی دێته‌وه و هه‌موو فریشته پارساكانیش له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وسا له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت.
32
هه‌موو گه‌لان له‌به‌رده‌می كۆده‌بنه‌وه و ئه‌ویش له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه، وه‌ک شوان كاوڕ له بزن جیا ده‌كاته‌وه.
33
جا كاوڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێت و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پ.
34
ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه بۆتان ئاماده كراوه.
35
چونكه برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمه‌وه.
36
ڕووت بووم پۆشته‌تان كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه لام.
37
ئه‌وسا خوداناسان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی بینیوه و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟
38
كه‌ی تۆمان به نامۆیی بینیوه و شوێنمان كردوویته‌وه، یان به ڕووتی و پۆشته‌مان كردوویت؟
39
كه‌ی تۆمان به نه‌خۆشی یان زیندانی بینیوه و هاتووین بۆ لات؟
40
ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه، ئه‌وا بۆ منتان كردووه.
41
دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده كراوه.
42
چونكه برسی بووم نانتان نه‌دامێ، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ،
43
نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه، ڕووت بووم بپۆشته‌تان نه‌كردم، نه‌خۆش و زیندانی بووم سه‌رتان لێ نه‌دام.
44
ئه‌وسا ئه‌وانیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆ یان ڕووت یان نه‌خۆش یان زیندانی بینیوه و ڕاژه‌مان نه‌كردوویت؟
45
ئه‌ویش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م بچووكانه نه‌كردووه، بۆ منیشتان نه‌كردووه.
46
جا ئه‌وانه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جاویدانی ده‌چن، خوداناسانیش بۆ ژیانێكی جاویدانی”.
← Chapter 24
Jump to:
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
Chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9
Chapter 10
Chapter 11
Chapter 12
Chapter 13
Chapter 14
Chapter 15
Chapter 16
Chapter 17
Chapter 18
Chapter 19
Chapter 20
Chapter 21
Chapter 22
Chapter 23
Chapter 24
Chapter 25
Chapter 26
Chapter 27
Chapter 28
Chapter 26 →
All chapters:
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28